هۆشداری لە دروستبوونی کارەسات لە نەخۆشخانەکانی غەززە دەدرێت



نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی گەورە هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت نەخۆشخانەکان هەڕەشەیەکی گەورەیان لەسەرە، چونکە ڕێژەی یەدەگی سوتەمەنی لەتەواوی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەدا تەنها بەشی ٢٤ کاتژمێری دیکە دەکات.

لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە، لەکارکەوتنی مۆلیدە یەدەگەکانی نەخۆشخانەکان ژیانی هەزاران نەخۆش دەخاتە مەترسییەوە.

لایخۆیەوە دوێنێ یەکشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “پێویستە بزوتنەوەی حەماس ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکات کە بەبێ هیچ مەرجێک بارمتەی کردوون.”

هاوکات، داوای لە ئیسرائیل کرد بەخێرایی ڕێگا بدات هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە کەرتی غەززەی فەلەستین و چیتر دوا نەخرێت.

کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
سەرلەنوێ نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد
دواتر سەرلەنوێ نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد
ەیوەندیدار