“سوپای ئیسرائیل بۆمبی فسفۆڕیان بەکارهێناوە”



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە ناو بەڵگەنامەکاندا، چەند فۆتۆیەک بەر چاو دەکەوێت کە یەکێک لە پەیامنێرانی ئەو ئاژانسە لە ٩ی تشرینی یەکەم گرتوویەتی و دەریدەخات، گوللە تۆپەکانی M825 و M825A1 بە ناوی کۆدی D528 بەکار هاتووە و لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ناوی “تەقەمەنی فسفۆڕی سپی” پۆلین کراوە.

بەرنامەی دەستوەردانی قەیرانەکان سەر بە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەڵگەی تەواوی لەبەردەستە کە دەیسەلمێنێت تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە غەززە بۆمبی فسفۆڕیان بەکار هێناوە.

تاقیگەی بەڵگەنامەی قەیرانەکانی سەر بە ڕێکخراوەکە ڕاستی ئەو وێنە و فۆتۆیانەی پشتڕاستکردووەتەوە کە دەریدەخەن ئیسرائیل لە بۆردومانەکاندا بۆمبی فسفۆری سپی لە غەززە بەکارهێناوە.

بەکارهێنانی دووکەڵی فسفۆری سپی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە نیشتەجێبوونەکان قەدەغەیە، چونکە کاریگەری لەسەر سییەکان هەیە و دەبێتە هۆی خنکانی مرۆڤ ، هەر بۆیە بە پێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەرچەشنە بەکارهێنانی چەکێکی سووتێنەر لە ناوچەکانی نیشتەجێ و مەدەنی قەدەغەیە.

جێی ئاماژەیە پێشتریش لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆمبی فسفۆڕی بەکار هێنابوو و ئەوەش لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی چاودێری نێودەڵەتی (HRW) بە ئاشکرا خرابوونەروو.

ناوی پارتی چەپی سەوز بۆ “هەدەپ” گۆڕا و هاوسەرۆكان هەڵبژێردران
پێشت ناوی پارتی چەپی سەوز بۆ “هەدەپ” گۆڕا و هاوسەرۆكان هەڵبژێردران
هاووڵاتیان زەرەرمەندی پڕۆژە تەواونەکراوەکانن
دواتر هاووڵاتیان زەرەرمەندی پڕۆژە تەواونەکراوەکانن
ەیوەندیدار