هاووڵاتیان زەرەرمەندی پڕۆژە تەواونەکراوەکانن



بەهۆی قەیران و شەڕی داعشەوە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ڕاگیرون، زەرەرمەندی یەکەمیش هاووڵاتیانن، خوێندنگایەک شەش ساڵە بەجێهێڵراوە.

ئەم خوێندنگایە دەکەوێتە شارەدێی بازیان، ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی پێنەدانی پارە بە بەڵێندەرەکە بەجێهێڵدرا ٪٩٠ کارەکانی تەواوببوو، بەڵام پاش نزیکی هەشت ساڵ ئێستا زۆرینەی تێکچووە بۆ ئەوەی خوێندنگاکە بگاتەوە ئەو کاتە بەجێهێڵدراوە، پێویستی بە نزیکی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن دینارە، لە کاتێکدا تا ئێستا بەڵێندەرەکە کەمتر لە نیوەی پارەی تەرخانکراوی پڕۆژەکەی وەرگرتووە.

محەمەد ڕەشید، سەرۆکی کۆمپانیای خاڵخاڵن  جێبەجێکاری ئەم پڕۆژەیە و حەوت پڕۆژەی دیکەیە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بەهۆی پێنەدانی پارەوە پڕۆژەکەی ڕاگیراوە، لە کاتێکدا ئەم خوێندنگایە بۆ خوێندکارانی ناوچەکە گرنگییەکی زۆری هەیە.

ئیبراهیم ئیسماعیل دانیشتوویەکی شارەدێی بازیانە، ئەم خوێندنگا تەواونەکراوە بەرامبەر ماڵەکەیەتی، بەڵام دەبێت کچەکەی بنێرێتە خوێندنگایەک دوور.

لەگەڵ قەیرانی دارایی و شەڕی داعش پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان ڕاگیران، هەندێکیان ٪٩٠ی کارەکانی تەواو بووە، زۆرینەیان پڕۆژی خزمەتگوزاری گرنگن بۆ هاووڵاتیان.

لە کاتێکدا بە سەدان پڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوازارییەکان هەیە، بەڵام بەڵێندەرەکان ناچن بەدەمیەوە، تەنها بەڵێندەرانی پارێزگای سلێمانی نزیکی ٣٠٠ ملیار دیناریان لای حکومەتی هەرێمە، لەبەرئەوەی ڕاگیرانی جوڵەی پارە لە بانک و پێنەدانی پارە وای لە بەڵێندەران کردووە ماران گەزببن، نزیکی ٩٥٠ بەڵێندەر مایپووچ بوون.

محەمەدعەتا عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لە نەبوونی پارەدا کێشەیەکی زۆری بۆ بەڵێدەران دروستبووە، بەڵێندەرێکی زۆر مایەپووچبوون.

لە قەلەقی و نەبوونی پارەدا پڕۆژەکان بەم جۆرە هەر ڕاگیراودەبن، زەرەرمەندی یەکەمیش هاووڵاتیانن، زیاد کاکە ڕەزا، ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەدەخاتەڕوو، تا پارە تەرخاننەکرێت پڕۆژەکان بەم جۆرە ڕاگیراودەبن.

لە ڕاگیرانی پڕۆژەکاندا، زەرەرمەندی یەکەم هاووڵاتیانن، چونکە زۆرینەی پڕۆژەی بەڵێندەرەکان خزمەتگوزارین و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانن.

“سوپای ئیسرائیل بۆمبی فسفۆڕیان بەکارهێناوە”
پێشت “سوپای ئیسرائیل بۆمبی فسفۆڕیان بەکارهێناوە”
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین دادەبەزێت
دواتر ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین دادەبەزێت
ەیوەندیدار