زانکۆی سەلاحەدین: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکەین و دوایناخەین



هەرچەندە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەی دەستپێکی خوێندنی باڵای بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دواخست، بەڵام زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت:”ئەوان پابەندی دواخستنەکە نابن و خوێندن لەکاتی خۆیدا دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ هەینی زانکۆی سەڵاحەدین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە ١٥-١٠-٢٠٢٣دەستپێکردنی خوێندنی باڵا بۆ ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەستپێدەکەن.

د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاندووە:” ئەوان هەموو رێکارەکانیان تەواوکردووە هیچ پێویست ناکات پرۆسەکە دوابخرێت، چونکە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە و خشتەی وانەکانیان داناوە”.

بۆ ئەمساڵ زانکۆی سەڵاحەدین دوو هەزار خوێندکاری بۆ پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا وەرگرتوە.

رۆژی ١٢-١٠-٢٠٢٣، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لەپێناو تەواوکردنی رێکارەکانی مامەڵەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا بۆ ماوەی ١٠ پرۆسەکە دوادەخەن.

تەندروستی غەززە: هەزار و ٩٠٠ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون
پێشت تەندروستی غەززە: هەزار و ٩٠٠ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون
عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی بەشێكی كارمەندان لە هەرێم خەرج دەكات
دواتر عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی بەشێكی كارمەندان لە هەرێم خەرج دەكات
ەیوەندیدار