زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە و چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرادەكرێت



شاندێكی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر سێ‌ مووچەی مانگەكانی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە بەغدا و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: “لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پارەی دیكە بۆ مووچە دەگاتە هەرێم”.

بەپێی زانیارییەكان، وابڕیارە ڕۆژی ١٨ـی تشرینی یەکەم شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پرسی هەڵواسراو لە نێوان بەغدا و هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ دەكەن لەسەر دۆسیەی هەموارکردنەوەی بودجە هەرێم و ناردنی موچەی مانگی ١٠ و ١١ و١٢ی ئەمساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕۆژی وچار شەممە ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەگفتوگۆداین و لەهەوڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکین بۆ دابینکردنی مووچەی ئەو مانگانەی تر.

وتیشی، “ڕێککەوتنمان کردووە و بۆماوەی ٣ مانگ حکومەتی ناوەند قەرزمان دەدەنێ، بۆ ئەو مانگانە دەدرێن، کە مووچە دابەشنەکراوە واتە بۆ مانگەکانی ٧ و ٨ و ٩، بۆ مانگەکانی تر لە گفتوگۆداین و لێێکتێگەشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێ”.

هەورامانی ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی محەمەد شیاع سودانی هەبووە، دڵخۆشن بەوەی ڕێگای باش هەیە بۆ لێکتێگەشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و هیواخوازین ئەم ڕێککەوتنە نەبێتە هۆی غەدر کردن لە مووچەخۆرانی هەرێم.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی کافتریای لەیک 1 دادەخات
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی کافتریای لەیک 1 دادەخات
گەشتیارێك لە دەریاچەی دوكان خنكا
دواتر گەشتیارێك لە دەریاچەی دوكان خنكا
ەیوەندیدار