میدیای پەکەکە کوژرانی “کارمەندێکی میت”ی لە سەنگەسەر ڕاگەیاند



میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی کە دوێنێ لە ناحیەی سەنگەسەر کوژرا، “کارمەندی میت” بووە و هەوڵی کوشتنی “وڵاتپارێز”ێکی داوە.

ئێوارەی چوارشەممە لە ناحیەی سەنگەسەر دوو کەس بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لە هاووڵاتییەك کرد، لە ڕووداوەکەدا یەکێك لە تەقەکەرەکان کوژراوە و هاووڵاتییەکەش برینداربوو.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوز سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە “تەقەکەرەکان بە فەرمی ئەندامی سیخوڕی میت بوون” و ناوی سینان دەمیرتورکە.

ڕوونیشیکردەوە کوژراوەکە لەساڵی ٢٠١٩ەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و ئەوەی تریشیان هەڵهاتووە، ئەو هاووڵاتییەش کە بریندارکراوە و بە “وڵاتپارێز” ناویبردووە، بەمەبەستی چارەسەرکردن گوازراوەتەوە بۆ سلێمانی.

بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

 

ڕەئیسی و بن سەلمان یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
پێشت ڕەئیسی و بن سەلمان یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە
دواتر نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە
ەیوەندیدار