ڕەئیسی و بن سەلمان یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا



ڕۆژی چوارشەممە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران و محمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و گفتوگۆی جەنگی نیوان هێزەکانی حەماس و ئیسرائیلیان کرد لە غەززە.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ئاماژەیان بەوەکردووە، هەریەکە لە بن سەلمان و ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆکانیاندا جەختیان لە کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی جەنگ لەلایەن ئیسرائیلەوە دژ بە فەلەستین کردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بن سەلمان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا خەختی لە وەستاندنی هێرشەکانی سەرکەرتی غەززە کردەوە و ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە کێشەی فەلەستین دەڕوانێت.

هاوکات، محەمەد بن سەلمان ڕایگەیاند ئەوان بەهەمووشێوەیەک دژی بە ئامانجگرتنی خەڵکانی مەدەنین لە فەلەستین بەهەرشێوەیەکبێ، وتیشی “پێویستە ڕەچاوی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان بکرێت.”

ئەندامێکی لیژنەی نەوت: نابێت سازش بۆ تورکیا بکرێت
پێشت ئەندامێکی لیژنەی نەوت: نابێت سازش بۆ تورکیا بکرێت
میدیای پەکەکە کوژرانی “کارمەندێکی میت”ی لە سەنگەسەر ڕاگەیاند
دواتر میدیای پەکەکە کوژرانی “کارمەندێکی میت”ی لە سەنگەسەر ڕاگەیاند
ەیوەندیدار