نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە



بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە٨٥ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی زیاتر لە ٢ دۆلار دابەزیووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٣ دۆلار و ١٤ سەنتە بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخەکەی دابەزیوە.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەم ساڵدا بە سەروو ٩٧ دۆلار ئەوەش دوای ئەوە هات سعودیە و ڕوسیا بڕیاریاندا تا کۆتای کانونی یەکەمی ئەمساڵ ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس ڕایگەیاند، جیهان دووچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا لە زیادبووندان، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا.

میدیای پەکەکە کوژرانی “کارمەندێکی میت”ی لە سەنگەسەر ڕاگەیاند
پێشت میدیای پەکەکە کوژرانی “کارمەندێکی میت”ی لە سەنگەسەر ڕاگەیاند
بایدن: لەو تاوانەی دژی جووەكان كراوە بێدەنگ نابم
دواتر بایدن: لەو تاوانەی دژی جووەكان كراوە بێدەنگ نابم
ەیوەندیدار