كەشوهەوای هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەنێوان کاتەکانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی پێنج شەممە 12/10/2023 بەشێوەیەکی کورت خایەن ئەگەری دەستپێکردنەوەی بارانێکی کەم و ھەورە بروسکە لەھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئەبێت و دواتر کۆتایی پێدێت.

وتیشی، “بەگشتی تا 16ی مانگ کەش و ھەوا سەقامگیر ئەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەجێگیری ئەمێنێتەوە “.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە ئەگەر ھەیە ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لەدەریای ناوەڕاستەوە باران بەڕێژەی جیاواز کەم بۆ مامناوەند لەناوچە جیاجیاکاندا دەست پێبکاتەوە.

لە سلێمانی 9 كەس گورچیلەیان بۆ چێنراوە
پێشت لە سلێمانی 9 كەس گورچیلەیان بۆ چێنراوە
ڕووداوێكی هاتووچۆ 4 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ 4 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار