لە سلێمانی 9 كەس گورچیلەیان بۆ چێنراوە



مانگی ڕابردوو (290) نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ئەنجامدراوە، کە (9) نەشتەرگەریان تایبەت بووە بەچاندنی گورچیلە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/9/30) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی 2.889 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 290 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كە 9 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 76 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 34 نەشتەرگەری گەورە و 129 نەشتەرگەری مام ناوەند و 42 نەشتەرگەری بچووك بووە.

ئاشكراشی كرد، لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 67 پشكنینی سیتی سكان و 112 پشكنینی تیشك و 66 پشكنینی سۆنەر كراوە.

ڕوونیشی كردەوە، 89 چارەسەری سروشتی و 7.368 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

هەوڵی گێڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی بایكۆتەوە دەركران دەدرێت
پێشت هەوڵی گێڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی بایكۆتەوە دەركران دەدرێت
كەشوهەوای هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت
دواتر كەشوهەوای هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت
ەیوەندیدار