چی ڕوودەدات کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت؟



لە یەکێک لە ناوەندەکانی جاودێری تەندروستیدا لە بەریتانیا، پزیشکێک سوودەکان و دەرئەنجامەکانی ئەو گۆرانکارییانەی بەسر جەستەدێن لەدوای وازهێنانی مرۆڤەکان لە جگەرە کێشان خستەڕوو.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی لە زاری دکتۆر ماکس بیمبرتۆنەوە بڵاوی کردووتەوە و دەڵێت، “دوای ٢٠ خولەک لە وازهێنان لە جگەرەکێشان فشاری خوێن و لێدانی دڵ بۆ حاڵەتی ئاسایی دادەبەزن.” ئەو دکتۆرە نیشانەکانی دوای دەستبەربوون لە جگەرەکێشانی بەم شێوەیەی خوارەوە خستووەتەڕوو:

  • دوای دوو کاتژمێر: سوڕی خوێن دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و سوڕەکە سەرەتا لە پێست و قاچ و دەستەکانەوە ئاسایی دەبێتەوە ڕێژەیەکی زیاتر ئۆکسجین بۆ پەنجەکانی دەست و قاچەکان دەچێت.
  • دوای ١٢ کاتژمێر: خوێن دەست بە پاکبوونەوە دەکات لە گازی ژەهراوی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر خرۆکە سوورەکانی خوێن هەیە و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی بڕێکی باش ئۆکسجین بۆناو خانەکانی خوێن.
  • دوای ٢٤ کاتژمێر: مەترسی توشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکات.
  • دوای ٤٨ کاتژمێر: جگەرەکێشان ئەو خانانە دەکوژێت کە بەرپرسن لە بۆنکردن و تامکردن، بەڵام دوای دوو ڕۆژ، دووبارە دەست دەکەنەوە بە گەشەکردن، واتە زیاتر چێژ لە خواردنەکەت دەبینیت.
  • دوای چوار ڕۆژ: هەندێک کەس تووشی کۆکە دەبن ئەوەش بەهۆی پاکبوونەوەی ڕێڕەوی هەناسە و سییەکانیانەوەیە.
  • لە ماوەی پێنج بۆ هەشت ڕۆژدا: لاشە کار لەسەر پاککردنەوەی خۆی دەکات و وردە وردە دەگەڕێتەوە قۆناغی ئاسایی خۆی.
  • دوای ١٠ ڕۆژ: ئەوانەی واز لە کێشانی جگەرە دەهێنن ڕۆژانە دووجار حەزی کێشانی جگەرەیان بۆ دروست دەبێت و لەم ماوەیەشدا سووڕی خوێن بۆ ددانەکان و قژ دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
  • دوای دوو هەفتە: جگەرکێشەکان هەست دەکەن توانای جەستەیان زیادی کردووە و ئاسانتر دەتوانن وەرزش بکەن و کارەکانیان ئەنجام بدەن.
  • دوای چوار هەفتە: لەگەڵ پاکبوونەوەی بەردەوامی سییەکاندا مەترسی تووشبوون بە ئیلتیهاباتی سنگ کەم دەکات.
  • دوای نۆ مانگ: سییەکان پاک دەبنەوە دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.
  • دوای ساڵێک: بەراورد بەوکەسانەی بەردەوامن لە جگەرەکێشان ڕێژەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بۆ ٥٠٪ دادەبەزێت.
  • دوای پێنج ساڵ: ڕێژەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی مێشک لەوکەسانەی وازیان لەجگەرە کێشان هێناوە دەگاتەوە ئاستی ئەوانەی هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە و ئەگەری توشبوون و مردن بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەی سی و دەم و پوک بەشێوەیەکی زۆر دادەبەزێت.
  • دوای ١٠ ساڵ: مەترسی مردن بە شێرپەنجەی سییەکان بۆ نیوەی مەترسی دادەبەزێت بەراورد بەوانەی جگەرە دەکێشن.
  • دوای ١٣ ساڵ: ئەو جگەرەکێشەی کە تا ۷۵ ساڵ دەژێت شەش ددانی کەمتری هەیە لەو کەسانەی جگەرە ناکێشن، بەڵام دوای ۱۳ ساڵ لە وازهێنان لە جگەرەکێشان، مەترسی لەدەستدانی ددان هەمان مەترسی لەدەستدانی ددانە وەک ئەو کەسەی کە هەرگیز جگەرەی نەکێشاوە.
  • دوای نزیکەی ١٥ ساڵ: ڕێژەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بۆ ئاستێک دادەبەزێت وەک ئەوەی کەسەکە هەرگیز جگەرەی نەکێشابێت، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس دادەبەزێت بەشێوەیەک هاوتای ئەوکەسانە دەبێت کە جگەرە ناکێشن.
بافڵ تاڵەبانی سەردانی یەکێك لە سەرکردە زویرەکانی یەکێتی کرد
پێشت بافڵ تاڵەبانی سەردانی یەکێك لە سەرکردە زویرەکانی یەکێتی کرد
لە سنووری سلێمانی سێ ساختەکار دەستگیرکران
دواتر لە سنووری سلێمانی سێ ساختەکار دەستگیرکران
ەیوەندیدار