بافڵ تاڵەبانی سەردانی یەکێك لە سەرکردە زویرەکانی یەکێتی کرد



ئەو لیژنە باڵایەی بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە زویرەکانی یەکێتی پێکهێنراوە، سەردانی سامان گەرمیانی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، سامان گەرمیانی ئەندامی پێشووتری سەرکردایەتی یەکێتی، وێنەیەکی خۆی و لیژنە باڵاکەی یەکێتی بڵاوکردەوە کە بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە زویرەکان پێکهێنراوە.

لە وێنەکەدا جگە لە سامان گەرمیانی، هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندیەكان، هۆمەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی، عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی دەرکەوتوون.

سامان گەرمیانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك ئیمۆجی دڵێکی سەوزیشی داناوە.

دوێنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتبوو کە ” کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە گیانی پتەوی هەڤاڵان و ویستی ئاشتکردنەوەی سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی لە ئاستە جیاجیاکانی خەباتدا کۆتاییپێهات”.

بڕیارە لیژنەکە سەردانی ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردەکانی پێشووی یەکێتی بکات بەمەبەستی ئاشتکردنەوە و بانگهێشتکردنیان بۆ ناو یەکێك لەو سێ ئەنجومەنەی لە کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەدا پێکهێنران و پێکهاتوون لە: ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی پشتیوانی کە ئەمەیان لە 100 ئەندام پێکدەهێنرێت.

 

کێن ئەوانەی بەشەخۆراکیان دەوەستێنرێت؟
پێشت کێن ئەوانەی بەشەخۆراکیان دەوەستێنرێت؟
چی ڕوودەدات کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت؟
دواتر چی ڕوودەدات کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت؟
پەیوەندیدار