فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە و ئەگەری دەستپێكردنەوەی بە مەرجدار لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، فەرمانبەران و مامۆستایان فۆڕمێكی ئەلیكترۆنییان ڕاگەیاندووە و داوا لە گشت فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێت پڕی بكەنەوە.

ماوەی 7 ساڵە و لە 2016ەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە و تەنهای بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان كراوەتەوە و ئەوەش بە “پاشەكەوتی شاراوەی مووچە” هەژمار دەكرێت، چونكە زۆربەی فەرمانبەران دوو پلەبەرزكردنەوەیان فەوتاوە، كە بەهۆیەوە مانگانە زیاتر لە 100 هەزار دینار كەمتر لە شایستەی مووچەی خۆیان وەردەگرن بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەران لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمێكەوە واژۆی ناڕەزایی كۆدەكەنەوە دژی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە، كە مافێكی یاساییە و هەروەها دژی بڕیارێكی نوێی حكومەتی هەرێم، كە بە مەرجدار پلەبەرزكردنەوە بكرێتەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایانگەیاندووە، “بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی یاسایی مووچە و ڕەدكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی نائاسایی و مەرجدار لەم لینكەوە واژۆی خۆتان بكەن”.

لەم لینكەوە فۆڕمەكە پڕبكەرەوە و واژۆی خۆت بكە

نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دایك و باوكان ئاگادار دەكاتەوە
پێشت نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دایك و باوكان ئاگادار دەكاتەوە
تونێلی دەربەندیخان هەفتەی داهاتوو دەكرێتەوە
دواتر تونێلی دەربەندیخان هەفتەی داهاتوو دەكرێتەوە
ەیوەندیدار