تونێلی دەربەندیخان هەفتەی داهاتوو دەكرێتەوە



بەرێوبەرایەتی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بكرێتەوە.

بەرێوبەرایەتی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە قیرتاوكردنی ڕێگای ناو تونێلی دەربەندیخان وەك دوا قۆناغی نۆژەنكردنەوەی تونێڵەكەیە كە لە لایەن وەزارەتەكەیانەوە بودجەی بۆ دابین كراوە جێ بەجێ دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەڕێوبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕاستەوخۆ كاری نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە جێبەجێ دەكات.

 

فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێشت فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان ئاشكراكرا
دواتر كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان ئاشكراكرا
ەیوەندیدار