نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دایك و باوكان ئاگادار دەكاتەوە



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەرمانی نەخۆشی درێژخایەنی پەركەم لەمنداڵان بەردەستە و پێویست ناكات دایك وباوكان لە دەرەوە بیكڕن و سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی ناوی ژمارەیەك دەرمانیش بڵاودەكاتەوە .

د.پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، بۆ هەموو منداڵانەی تەمەنیان تا 18ساڵە و نەخۆشی پەركەمیان هەیە و لە سەر دەرمانی درێژخایەنن، ئەو دەرمانانە لە نەخۆشخانەكەیان بەردەستە و پێویست ناكات لە دەرەوە بیكڕن.

ئاشكراشیكردووە، كە لە نەخۆشخانەكەیان دەفتەری نەخۆشیە درێژخایەنیەكانیان بۆ دروست دەكرێت و مانگانە دەرمانەكان وەردەگرن.

ئەو دەرمانانەی لەنەخۆشخانەكە بەردەستن:
Depakin drop ,tab ,syrup
Tegretol syrup tab
Keppra syrup ,tab
Respal syrup
Luminal 15mg tab
Lamotrigine 50mg tab
Baclofen 10mg tab
شڕاب دیپاكین
قەترەی دیپاكین
حەبی دیپاكین
قەترەی كێپڕا
حەبی كێپڕا
شڕاب تیگریتۆڵ
شڕاب ڕێسپاڵ
حەبی لیومیناڵ
حەبی لامۆتریجین
حەبی باكلۆفین

سودانی بڕیارێك دەدات و بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەش دەكرێت
پێشت سودانی بڕیارێك دەدات و بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەش دەكرێت
فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
دواتر فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار