فەرمانی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ دەرچوو



فەرمانی دامەزراندن بۆ ٧٤ دەرچووی زانكۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم دەرچوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دامەزراندنەكە بەدەر لەوەی خزمەتێکی گەورە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگاکانی شیاندنەوەی کەمئەندامان و سەنتەرەکانی تووشبووانی ئۆتیزم دەکات، ڕەخساندنی هەلی کاریشە بۆ ژمارەیەك لە دەرچووانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆکان، کە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم، خاڵبەندی و ڕەخساندنی هەلی چونیەکەوە دامەزراون..

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییان ناویان گەڕاوەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە ١٥ی تشرینی یەكەم سەردانی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکان و دەستبەکاربوونیان.

بۆ خوێندنەوەی ناوی دامەزراون کلیک لێرە بکەhttps://socialsuli.com/News.aspx?id=3175&MapID=1

سودانی بەسەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە ڕووسیا
پێشت سودانی بەسەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە ڕووسیا
سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا: خەزور و خەسوم لە غەززە گیریان خواردوە
دواتر سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا: خەزور و خەسوم لە غەززە گیریان خواردوە
ەیوەندیدار