دواین ئاماری كوژراوانی ئیسڕائیل و فەلەستین ڕاگەیەنرا



شەڕی نیوان بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی و ئیسڕائیل چوووە سێیەم ڕۆژەوە و بەپێی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا نزیكەی 1300 كەس كوژراون و زیاتر لە 5 هەزار كەس بریندارن و بەرەی بەرگری فەلەستینی هەڵدانی ژمارەیەك مووشەكی دیكەیان بەرەو ئیسڕائیل ڕاگەیاند و لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل ئاوی خواردنەوەی غەززەی بڕی.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی كوژراوانی هێرشەكانی ئیسڕائیل گەیشتۆتە 493 كەس، كە 91 منداڵ و 61 ژنیان تێدایە و هەروەها 2 هەزار و 751 كەس بریندارن، كە 244 منداڵ و 151 ژنیان تێدایە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائل ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی حەمماسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، 800 كەس كوژراون و 2 هەزار و 506 كەسیش بریندارن.

هاوكات، گرووپی بەرگری فەلەستینی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ژمارەیەك مووشەكی دیكەیان بەرەو ئیسڕائیل هەڵداوە.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: “گەلە ئازاكەمان توانیویانە دوژمن گەمارۆ بدەن لە پێگە سەربازییەكان و كۆمەڵگە نیشتەجێكان”.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستتا زیاتر لە 30 دیلی دوژمنمان دەستگیر كردووە و لای خۆمان پارێزراون، بەڵام بەهۆی بۆردومانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر غەززە 4 دیل كوژراون.

لە بەرامبەریشدا وەزیری وزەی ئیسڕائل ڕایگەیاندووە، ئاوی خواردنەوەمان لە غەززە بڕیوە.

یەكێتی مامۆستایان دوا هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند
پێشت یەكێتی مامۆستایان دوا هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند
بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
دواتر بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار