وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات



وەزیری وزەی تورکیا لە چەند ڕۆژی ئایندەدا سەردانی بەغدا دەکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

هاوکات سەبارەت بە تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە، تائێستا تورکیا ھیچ ئاگادارکردنەوە و نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق نەکردووە و ئەوەشی باسدەکرێت تەنھا لە میدیاکانەوە بینیویانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق چاوەڕێی گفتوگۆیە لەگەڵ تورکیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوانیان.

شاشەکان و کاریگەرییان لەسەر منداڵ
پێشت شاشەکان و کاریگەرییان لەسەر منداڵ
ئەلعەرەب؛ ناتانیاهۆ و عەباس، دۆڕاوی شەڕی غەززەن
دواتر ئەلعەرەب؛ ناتانیاهۆ و عەباس، دۆڕاوی شەڕی غەززەن
ەیوەندیدار