عێراق هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل



کۆمپانیای نەوتی بەسڕە پێشبینی دەکات بە تەواوبوونی بۆرییەکی نوێی نەوت، ئاستی هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت تا ساڵی 2025 بگاتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل.

مانگی تەمموزی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 416.9 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی بۆری سێیەمی هەناردەکردنی دەریایی نەوت دەربڕی و ئەرکی جێبەجێکردنی پرۆژەکەشی بە کۆمپانیای نەوتی بەسڕە سپارد.

کۆمپانیای نەوتی بەسڕەش ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆیاڵ بۆسکالیسی هۆڵەندی ئیمزا کرد و بڕیارە لە ماوەی 400 ڕۆژدا پرۆژەکە جێبەجێ بکات.

لەوبارەیەشەوە باسم شەمخانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، پرۆژەکە توانای هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەهێز دەکات و پێشبینی کرد تا ساڵی 2025 ئاستی هەناردەکردنی ڕۆژانە بگاتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل.

ئەوەشی خستەڕوو کە تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژانە لە بەندەری بەسڕەوە گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل.

ئاماری سێ ڕۆژی جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیەنرا
پێشت ئاماری سێ ڕۆژی جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیەنرا
نرخی نەوت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەرزبوەوە
دواتر نرخی نەوت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەرزبوەوە
ەیوەندیدار