ئاماری سێ ڕۆژی جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیەنرا



لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێون فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیاندن و دەستپێکردنی “زریانی ئەقسا” لەکاتی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند هەتا ئێستا ٤٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٢٧١ کەسیش برینداربوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٩١ منداڵ و ٦١ ژن بوونیان هەیە دوو هەزار و ٢٧١ کەسیش برینداربوون کە ٢٤٤ منداڵ و ١٥١ ژنیان تێدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل لەوەڵامی هێرشەکانی حەماس و ڕاگەیاندنی “زریانی ئەقسادا” ڕایگەیاند ئەوان لەجەنگدان و ئۆپەراسیۆنی “شمشێری ئاسنین”ی ڕاگەیاند و سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست تا ئێستا شەڕەکە بەردەوامە و نزیکەی هەزر کەس لە هەردوولا کوژراون.

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەم دواییەی حەماسەوە بۆ هەزار کەس بەرز دەبێتەوە و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە دەستگیرکراون.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، تائێستا بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە ٧٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و ٣٨٢ کەس برینداربوون کە ٣٤٥ حاڵەتیان برینداری قورسن و ٢٢ حاڵەتیش لە دۆخێکی ناجێگیردان.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠٠ ئامانجیان لە غەزە پێکاوە و بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، “ئەم جەنگە درێژخایان و سەخت دەبێت”، لایخۆیەوە ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، “ئێمە لەبەردەم سەرکەوتنێکی گەورەداین.”

زیرەکی دەستکرد ڕۆڵی چی بوو لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین؟
پێشت زیرەکی دەستکرد ڕۆڵی چی بوو لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین؟
عێراق هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل
دواتر عێراق هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل
ەیوەندیدار