فەیس بووک بۆ ئیسرائیل خۆی یەکلایی کردەوە



ئەمڕۆ یەکشەممە، فەیسبووک ئەو پۆستانەی کە هاشتاگی “گەردەلولی ئەقسا”یان تێدابوو لە گەڕان لابرد، بە بیانووی ئەوەی هەندێک پۆست پێچەوانەی ستانداردەکانی کۆمپانیاکە بوون.

بەیاننامەیەکی کورت لە سەنتەری میدیای دیجیتاڵی (DMC) بڵاوکراوەتەوە هاتووە، “پلاتفۆرمی فەیسبووک خۆی لە پۆستەکانی گەڕان دەشارێتەوە کە هاشتاگی گەردەلولی ئەلئەقسا لەخۆدەگرێت، بە بیانووی ئەوەی هەندێک پۆست دژی ستانداردەکانی کۆمپانیاکەن.”

فەرماندەی گشتی لیواکانی عیزالدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، محمد الدیف، دوێنێ بەرەبەیانی شەممە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولیی ئەقسا”ی ڕاگەیاند بۆ کۆتایی هێنان  بە “پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بزوتنەوەی حەمماسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە هەزاران موشەکیان بەرەو خاکی ئیسرائیل تەقاند.

“خۆشحاڵین بەو هەماهەنگییەی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق  و هەرێم هەیە”
پێشت “خۆشحاڵین بەو هەماهەنگییەی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم هەیە”
ئیسڕائیل چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون چۆڵ دەكات
دواتر ئیسڕائیل چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون چۆڵ دەكات
ەیوەندیدار