ئیسڕائیل چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون چۆڵ دەكات



 

وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە ناوچەکانی تەنیشت سنووری باکووری لوبنان و چۆڵ كردنی ئەو ناوچانە.

ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن، کە سوپای ئیسڕائیل هێزی سەربازی بۆ ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان ناردووە.

یۆاڤ گالانت، وەزیری ئاسایشی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هەڵسەنگاندنێکی تایبەتی بۆ دۆخەکە لەگەڵ بەرەی ناوخۆ ئەنجامداوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ئاسایش و فەرماندەی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە سوپا، وەزارەتی ئاسایش و بەرەی ناوخۆ”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لایەنەكانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی پلانی چۆڵکردن لە باکووری وڵاتەوە، هەروەها جێبەجێکردنی پلانی (مەودای سەلامەت)، هاوشێوەی پلانی چۆڵکردنی ناوچە نیشتەجێبوونەکان لە باشوور لە تەنیشت ئەو سیاجە ئەمنیەی لە ڕۆژهەڵاتی غەززە لابران”.

گالانت فەرمانی دەرکرد، کە “چەک و تەقەمەنی بۆ دانیشتوانی شارۆچکەکانی تەنیشت سیاجەکە دابین بكرێت” و جەختیشی لەوە کردەوە، کە “هەوڵی سەرەکی لە بەرەی ناوخۆدا لەناوبردنی دوژمن و ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتیانمانە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە جەنگی نێوان حەمماس و ئیسڕائیل زیاتر توندبۆتەوە و وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل ئەوەی پشتڕاست كردەوە، كە “ژمارەی كوژراوەكانیان گەیشتۆتە 600 كەس و تا ئێستاش زیاتر لە 2 هەزار و 150 كەس بریندار بوون”، ئەمە جگە لە بەدیل گرتنی دەیان كەسی ئیسڕائیلی.

 فەیس بووک بۆ ئیسرائیل خۆی یەکلایی کردەوە
پێشت  فەیس بووک بۆ ئیسرائیل خۆی یەکلایی کردەوە
یەكەم شەپۆلی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر یەكەم شەپۆلی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار