یەكەم شەپۆلی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە یەكەم شەپۆلی باران و تەرزە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەوایەكی ساردی لەگەڵدایە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 9 تشرینی یەکەمی 2023 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ئەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بای باشوری ڕۆژئاوا کاتەکانی پاش نیوەڕۆ بەخێرایی 15-35 کم چالاک ئەبێت و دوو سبەی سێ شەممە ھەرێمی کوردستان ئەکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی ناسەقامگیری بەرگەھەوا.

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری تورکیا و درێژبوونەوەی بارستەیەک ھەوای شێدار لە باشوری ڕۆژئاوای عێراقەوە و کۆبوونەوەی لە سەر ناوچەکانمان ئەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچەی جیاجیادا بەگشتی کاریگەریەکانی زیاتر ئەبێت لە سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین و ئەگەری تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕیش لەھەندێ شوێنی ئەم ناوچانەدا ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەندیش لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە کاریگەری ئەبێت بەشێوەی تاوە بارانی پچڕ پچڕ و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەھەندێ کاتدا.

وتیشی، “پلەکانی گەرما ھەر لە ڕۆژی سێ شەممەدا نزمبوونەوە بەرێژەی 3 تا 5 پلە بەخۆیەوە ئەبینێت و كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە 11ی 10ی 2023 بەردەوامی ئەبێت”.

ئیسڕائیل چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون چۆڵ دەكات
پێشت ئیسڕائیل چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون چۆڵ دەكات
بانکی ناوەندی هۆشداری بە بانکەکان دەدات
دواتر بانکی ناوەندی هۆشداری بە بانکەکان دەدات
ەیوەندیدار