پێشنیار کراوە چەند بابەتێکی خۆراکی بۆ بەشە خۆراک زیاد بکرێت



وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، پێشنیار کراوە لە بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بۆ مانگی داهاتوو چەند بابەتێکی تری وەک “شیر و چا و پەنیر و ئاردی سفر” زیاد بکرێن.

ئەمرۆ یەک شەممە، موسەنا جەبار وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیارێک بۆ زیادکردنى بابەتى نوێ بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتییان لە مانگی داهاتوودا دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە “پەنیر، چا، شیر و ئاردى سفر”.

موسەنا جەبار باسی لەوەشکرد، ئێستا بەشەخۆراکی پێویست عەمبار کراوە بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا لە مانگی داهاتوودا و بەپێی پلانەکان پارێزگاری لە بەشەخۆراکی کۆگاکان دەکرێت و بە ٢٢ سەبەتەی خۆراکی لە عێراقدا دابەش دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە پێنج هەزار تۆن نیسکی کەنەدی لەگەڵ گەیشتنیان بە بەندەری ئوم قەسر دەگوازرێنەوە و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێن.

لە عێراق مانگانە بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت کە پێکهاتوە لە چەند مادەیەکی خۆراکی، ئەوانیش برنج و ڕۆنی زەیت و شەکر و دۆشاوى تەماتە و چەند مادەیەکی تر، کە بەم دواییانە بۆ لیستى بەشەخۆراک زیاد کران، چوەڕوان دەکرێت ئەو پێشنیارە پێشوازی لێبکرێت و ئەو ماددانە زیاد بکرێت.

ناوی بەشێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەكلایی كرایەوە
پێشت ناوی بەشێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەكلایی كرایەوە
فرۆشتنی سیم کارتی بێ مۆڵەت بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت
دواتر فرۆشتنی سیم کارتی بێ مۆڵەت بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت
ەیوەندیدار