فرۆشتنی سیم کارتی بێ مۆڵەت بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت



ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.10.8، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بڕیاری قەدەغەکردنی سیم کارتی بێ مۆڵەت چووە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی یەک مانگیش مۆڵەت درا بەو کەسانەی کاەی کڕین و فرۆشتنی سیم کارت دەکەن تاوەکو سیم کارەتەکان تۆمار بکەن،

کۆبونەوەکە ، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى جێگرى پارێزگار، لەگەڵ لایەنە ئەمنیە پەیوەندارەکان سەبارەت بە دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە رێکخستنی میکانیزمی فرۆشتنی “سیم کارت” لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری گەیاندن لە ھەرێمی کوردستان و نەھێشتنی دیارەی فرۆشتنی سیم کارتی بێ مۆڵەت لە بازاڕەکان، کە گەلێک جار دەبێتە سەرچاوەی ھەڕەشە و تاوان لە ھاووڵاتیان کۆبووەنەوەیەک ئەنجامدرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جگە لە بەردەوامیدان بە پڕۆسەى دەستبەسەرداگرتن و ڕێگەنەدان بە فرۆشتنى سیمکارتى بێ مۆڵەت لە سنوورى سەرجەم قائیمقامیەتەکانى پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوە بڕیاریدا:-

یەکەم/ فرۆشتنى سیمکارتى بێ مۆڵەت بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

دووەم/ لە ئەمڕۆوە 2023.10.8، کڕین و فرۆشتنى سیمکارتى بێ مۆڵەت ڕادەگیرێت و سەرجەم ئەو شوێن و دوکان و جێگا و کەسانەى کە کارى فرۆشتنى سیمکارت دەکەن، یەک مانگ مؤلەتییان دەدرێت تا 2023.11.8، دەست بکەن بە مامەڵەى وەرگرتنى بریکارنامەى کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی”مۆبایل و ئینتەرنێت” و مۆڵەتى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەو ماوەیەشدا هەر شوێن و دوکان و جێگایەک و کەسێک سیمکارتى بێ مۆڵەت بفرۆشێت، لە لایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتەکان، شوێنەکەى دادەخرێت و دەست بەسەر سەرجەم سیم کارتەکانى دادەگیرێت.

مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتن و بڵاو بوونەوەی سیم کارتی بێ مۆڵەتی دراوە بڕیاریش درا سبەینێ لە هەولێر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشنیار کراوە چەند بابەتێکی خۆراکی بۆ بەشە خۆراک زیاد بکرێت
پێشت پێشنیار کراوە چەند بابەتێکی خۆراکی بۆ بەشە خۆراک زیاد بکرێت
بە ڤیدیۆ؛ بە 35 درۆن هێرش كرایە سەر ئیسڕائیل
دواتر بە ڤیدیۆ؛ بە 35 درۆن هێرش كرایە سەر ئیسڕائیل
ەیوەندیدار