“بە توندی هێرشەکانی ئیسرائیل ئیدانە دەکەم و لە بۆردومانەکانی تورکیاش نیگەرانم”



ڕابەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان “بە توندی” ئیدانە دەکات و بۆ بۆردومانکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و مزگەوتەکەی مەخمووریش لەلایەن تورلایوە دەڵێت: “نیگەرانم”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کامیل حاجی عەلی ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی پەیامێکی دەربارەی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرش ناڕەوایەی داگیرکەرانی ئیسرایل بۆ سەر فەلەستینیەکان دەکەین”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا باسی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و مزگەوتەکەی مەخموور کردووە و دەڵێت: “نیگەرانین لەو بۆردومانە کەلەشکری تورکیا بەرانبەر دەزگا خەدمیەکانی قامیشلۆ و حەسەکە و عەفرین و دەوروبەری لەڕۆژئاوای کوردستان و ئۆردوگاکەی مەخموور و مزگەوتەکەی ھاووڵاتییانی ئۆردوگاکە”.

دەقی پەیامەکەی کامیل حاجی عەلی:

به ناوى خواى گەورەى ميهرەبان

پەیامێک بۆ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین

لەمسوڵمانێکی کوردستانی عێراقەوە، لەنەتەوەیەکی چەوساوەی ھاوشێوەتانەوە، چەوساوەیی سەد ساڵەیمان گەر لەئێوە زیاتر نەبێت کەمتر نیە لەگەلی فەلەستین و چەوساوەکانی جیھان .

تۆفانی ئەقسا، دڵی ھەموو ستەمکارانی جیھانی ڕاچڵەکان کەستەمکاری و داگیرکاری و خوێن مژینی گەلان تاسەر نابێت.

لاتان شاراوە نیە چەندەھا ساڵە زلھێزانی ئەمڕۆی دونیا بڕیاریاندا دوو حکومەت دروست بکرێت بەناوی دەوڵەتی ئیسرائیل و دەوڵەتی فەلەستین، بەڵام دەسەڵاتە یەک لەدوایەکەکانی ئیسرائیل ڕازی نابن و دوای ئەو ھەموو داگیرکارییە بەدروست کردنی گوند و شارۆچکەی زۆرە ملێ لەسەر زەوی فەلەستینیە کان بەردەوامن و خەریکە وای لێبێت زەوی بۆ گەلی فەلەستین نەمێنێتەوە.

ھەر بۆیە تێکۆشەران و مقاوەمەکاران ھەڵسان و وتیان (اذقامو اقالوا …) هێرشێکی بئ وێنەیان بەناوی (تۆفان) ئەنجام دا کەبووە ھۆی زیندو ڕاگرتنی خوێنی شەھیدانیان دژ بەوحکومەتە توند ڕەوەی تەلئەبیب.

بەڕاستی دووچاری شکستێکی سەربازی، ھەوڵگری ،سیاسی زانستی بوونەوە با ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لەو پێشێلکاریە سەد ساڵە بەردەوامەیان لەمافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بیربکەنەوەو تێبگەن ھەرگیزاو ھەرگیز گەلی چەوساوەی فەلەستین لەمافە ڕەوا و زەوت کراوەکانیان دەست ھەڵناگرن .

خوای گەورە پشتیوانی گەلی فەلەستین و گەلی کوردبێت و لەچنگی ستەمکارانی زەمانە ڕزگاریان بکات.

لێرەوە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرش ناڕەوایەی داگیرکەرانی ئیسرایل بۆ سەر فەلەستینیەکان دەکەین کە بەدەیان خەڵکی سڤیل وبێتاوانیان کردوەتە ئامانج و لەخودای گەورە داواکارین پلەی شەهیدیان پێبخشێت هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەخوازین .

لەهەمان کاتدا نیگەرانین لەو بۆردومانە کەلەشکری تورکیا بەرانبەر دەزگا خەدمیەکانی قامیشلۆ و حەسەکە و عەفرین و دەوروبەری لەڕۆژئاوای کوردستان و ئۆردوگاکەی مەخموورو مزگەوتەکەی ھاوڵاتیانی ئۆردوگاکە.

بەندە تاڕۆژی گیان لەدەرچونم پشتیوانی خۆم چەند بارە دەکەمەوە بۆ گەلی فەلەستین و گەلی ستەم دیدەی نەتەوەکەم.

کامیل حاجی عەلی

8/10/2023

بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردنی ڕێگا دوو سایدەکان وەستاوە
پێشت بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردنی ڕێگا دوو سایدەکان وەستاوە
دانا عەبدولکەریم: هەوڵی دابینکردنی مووچەی هەموو مانگەکان دەدرێت
دواتر دانا عەبدولکەریم: هەوڵی دابینکردنی مووچەی هەموو مانگەکان دەدرێت
ەیوەندیدار