بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردنی ڕێگا دوو سایدەکان وەستاوە



وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم ڕایگەیاند، ٪٦٠ کارەکانی ڕێگای كەلار-دەربەندیخان تەواوبووە و تا كۆتایی هاوینی ساڵی داهاتوو ڕێگاكە تەواو دەكرێت.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گرنگی دەدات بە تەواوكردنی ڕێگا دووسایدەكانی نێوان پارێزگاكانی هەرێم، وەک ڕێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار كە ڕێژەی جێبەجێكردنی گەیشتووەتە سەروو ٪٦٠.

پرۆژەی دروستكردنی رێگاكە لە سەرەتا ساڵی ٢٠١١ گرێبەستی بۆ كراوە، تا ساڵی ٢٠١٩ تەنها كەمتر ٪١٥ی تەواوكراوە، لەدوای ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا ٪٦٠ی جێبەجێكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا كۆتایی هاوینی ساڵی داهاتوو تەواوکردنی ڕێگاكە تەواو دەبێت، گەر بارودۆخی داراییش گونجاوبێت، دەتوانرێت پێش ئەو بەروارەش تەواوبكرێت.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ڕایگەیاند، ڕێگای دووسایدی سلێمانی- دەربەندیخان بەهۆی گرفتی یاسایی و تەکنیکییەوە کارەکانی وەستاوە.

سەبارەت بە ڕێگای هەولێر-كۆیە روونیكردەوە، ئەو ڕێگایە كە كراوەتەوە پێنج قۆناغ و تونێلێك لەخۆدەگرێت، بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیدا وەستاوە.

دانا عەبدولكەریم باسی لەوەکرد، قۆناغی یەكەمی ڕێگای دوكان-چوارقورنە ٪٩٥ زیاتری تەواو بووە و نزیكەی ٢٠ كیلۆمەترە، قۆناغی دووەمی لە پردی هیزۆپەوەیە بۆ خەلەكان كە ٪٤٥ی تەواوكراوە و كاركردن تیایدا وەستاوە.

قۆناغی سێیەمی ڕێگاكە لە خەلەكانەوە تا دوكان-ە، كە ١٠ كیلۆمەترە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئاراستەی بانكی نێودەوڵەتی كراوە.

پشكنينی مەرجەکانی سەلامەتیی بۆ هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دەکرێت
پێشت پشكنينی مەرجەکانی سەلامەتیی بۆ هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دەکرێت
“بە توندی هێرشەکانی ئیسرائیل ئیدانە دەکەم و لە بۆردومانەکانی تورکیاش نیگەرانم”
دواتر “بە توندی هێرشەکانی ئیسرائیل ئیدانە دەکەم و لە بۆردومانەکانی تورکیاش نیگەرانم”
ەیوەندیدار