پەیامێکی توند و هەڕەشە ئامێز لە نەتانیاهۆوە بۆ حەماس



.سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە ورایگەیاند: نرخی تۆڵەی ئەو هێرشەی ئەمڕۆی حەماس بۆسەر ئیسرائیل گەورە دەبێت.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، نرخی تۆڵەی ئەو هێرشەی ئەمڕۆی حەماس بۆسەر ئیسرائیل گەورە دەبێت و سوپای .ئیسرائیل هەموو هێزی بەکار دەهێنێ بۆ تۆڵەکردنەوە

راشیگەیاند، لەهەرشوێنێک حەماس هەبێت کاولی دەکەین و لەئێستادا هێزەکانمان لە جەنگدان لەگەڵ ئەو چەکدارانەی کە هاتوونەتە ناوچەکانمان

دەشڵێت:” حەماس بەرپرسە لەگیانی دیلەکان و ئەمڕۆ ڕۆژێکی کارەسات و ڕەش بوو بۆ ئیسرائیل”

ئاماژەی بەوەشکردووە”لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیا قسەم کردووە تا بە ئیسراحەت جوڵەو تۆڵەی خۆمان بکەینەوە و ڕۆژانی سەخت لەبەردەماندایەو سەر دەکەوین.

“داوا لەخەڵکی غەزە دەکەم بڕۆنە دەرەوەی شار چونکە هەموو شوێنێک حەماسی لێ بێت کاولی دەکەین و شەڕ درێژە دەکێشێت” نەتانیاهۆ وای وت.

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی حەماس بە پێنج هەزار مووشەک هێڕشیانکردە سەر ئیسرائیل و شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستیپێکرد.

“جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا”
پێشت “جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا”
دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات
دواتر دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات
پەیوەندیدار