عێراق پستیوانی گەلی فەڵەستین دەکات



عێراق هەڵوێستی پتەوی خۆی، وەک گەل و حکومەتێک، بەرامبەر بە پرسی فەلەستین دووپاتدەکاتەوە و لە بەدیهێنانی خواستەکانیان و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی تەواوی گەلی فەلەستین لە پاڵ گەلی فەلەستیندایە و نادادپەروەری و دەستبەسەرداگرتنی ئەو مافانە ناتوانێت ئاشتییەکی بەردەوام بەرهەم بهێنێت .

باسم عەوادی وتەبێژی سەرۆکی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەناوی گەل و حکومەتی عێراقە و پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی فەڵەستین و مافە ڕەواکانیان دەردەبڕین، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەمڕۆ لە لایەن گەلی فەلەستینەوە ئەنجامی دەدەن، دەرئەنجامی سروشتی ئەو ستەم و چەوساندنەوە سیستماتیکەیە کە لە کۆنەوە سەرچاوەی گرتووە،

لە بەیاننامەکەی وتەبێژەکەی حکومەتدا هاتووە، ئەو ستمەی لەسەر دەستی دەسەڵاتی داگیرکەری زایۆنیستی، کە هەرگیز پابەند نەبووە بە بڕیارنامە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەم بارودۆخەی ئێستای خوڵقاندووە، حکومەتی عێراق، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەنگاونان بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییە جدییەکان و گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین، کە هێشتا بەدەست داگیرکاری و سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی و گەمارۆدان و سەرپێچیکردنی شتە پیرۆزەکان و پێشێلکردنی بەها و بنەما مرۆییەکانەوە دەناڵێنێت .

وتەبێژەکە وتیشی، ئێمە هۆشداری دەدەین لە بەردەوامی پەرەسەندن لە ناو خاکی فەلەستین، لەبەرئەوەی ڕەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت، هەروەها داوا لە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی دەکەین بەپەلە کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی مەترسیدار لە ناوچەکانی فەلەستین.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەمماسی فەڵەستینی لە ڕێگەی زیاتر لە ٤ هەزار موشەکەوە بۆردومانی ئیسرائیل و پێگەکانی کرد، هاوکات لە وەڵام دانەوەی ئەو هێرشانە ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات، تا ئەم ساتە داتای وردی زیانەکانی ئەو هێرشانە نەخراوەتە روو.

شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل توندتر دەبێت
پێشت شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل توندتر دەبێت
ئەردۆغان هەڵبژێردرایەوە
دواتر ئەردۆغان هەڵبژێردرایەوە
ەیوەندیدار