شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل توندتر دەبێت



دوابەدوای هێرشە مووشەكییەكانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆ سەر ئیسڕائیل و بەرپەرچدانەوەی ئیسڕائیل بە هێرشی ئاسمانی و مووشەكی، خەڵكی شارەكانی ئیسڕائیل و بەتایبەت “نەقەب” و كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكانی ئیسڕائیل ڕادەكەن و هاوكات لە غەززە زیاتر لە 160 كەس كوژراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزەكانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی زیاتر لە 5 هەزار مووشەكیان ئاڕاستەی قوڵایی خاكی ئیسڕائیل كرد و بەهۆیەوە حاڵەتی ئامادەباشی و زەنگی شەڕ لە ئیسڕائیل لێدرا و هاووڵاتیانی ئیسڕائیلی لە ڕێگەی فڕۆكەخانە و ئۆتۆمبێلەوە هەوڵی ڕاكردن و چۆڵ كردنی ناوچەكانیان دەدا.

لای خۆشیەوە، مانگی سووری فەلەستینی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر كەرتی غەززە زیاتر لە 160 كەس كوژراون و 1500 كەسیش بریندار بوون و زیاتر لە 3 ناوەندی تەندروستیش زیانیان پێ‌ گەیشتووە.

هاوكات، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشەكانی سەر غەززەوە 200 كەس كوژراون و 1610 كەسیش بریندار بوون.

هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل، خەڵكی فەلەستین لەڕێگەی شۆفڵ و هێرشی جەماوەرییەوە پەرژینی نێوان كەرتی غەززە و نەقەب-یان ڕووخاند.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبی و جیهانییەكان، چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس كۆنتڕۆڵی 7 كۆمەڵگەی نیشتەجێ بوونی ئیسڕائیلیان كردووە و خەڵكی ئەو ناوچانە ڕایان كردووە.

هەروەها، هێزەكانی سەریای قودس لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بەتەواوی كۆنتڕۆڵی ناوچەی (ناحل عوز)ی سەربازی ئیسڕائیل لە ڕۆژهەڵاتی غەززە كراوە.

لای خۆشیەوە، بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوام دەبین لە سەركەوتنەكان تاوەكو دەگەین بە ئازادی و ئەو بەرگرییەی ڕایان گەیاندووە تاوەكو ئازادكردنی شوێن و ناوچە پیرۆزەكان ڕاناوەستێ‌.

جەختیشی كردۆتەوە، بەهیچ شێوەیەك ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر غەززە قبوڵ ناكەین.

بۆ بینینی ڤیدیۆكان كلیك لێرە بكە

بۆ بینینی ڤیدیۆكان كلیك لێرە بكە

 

دەستەی وانەبێژانی بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
پێشت دەستەی وانەبێژانی بەردەڕەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
عێراق پستیوانی گەلی فەڵەستین دەکات
دواتر عێراق پستیوانی گەلی فەڵەستین دەکات
ەیوەندیدار