ئەردۆغان هەڵبژێردرایەوە



سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان’دا، بە دەنگی هەزار و ٣٩٩ کەس بە سەرۆکی گشتی ئاکپارتی هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان بەڕێوە چوو و تێیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردرایەوە، هاوکات ئەردۆگان لە پەیامێکدا وتی: “هەموو ئەو بەڵێنانەی بە گەلەکەمان دابوو بەجێی دەگەیەنین”

ئەردۆغان لە میانی وتارەکەیدا بۆ ڕووداوەکانی ئیسرائیل وتی”وەک تورکیا لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا، بانگەواز ئاراستەی لایەنەکان دەکەین کە ئارام بگرن و لەهەر کردەوەیەک کە دەبێتە هۆی تەشەنەکردنی گرژییەکان خۆیان بە دوور بگرن”.

ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند، ئینشائەڵڵا دەستوورێکی سڤیل، ئازاد کە هەموو لایەک لە خۆ بگرێت، لە چوارچێوەی دیموکراسی ڕاستەقینەی کۆماردا بۆ گەلەکەمان دەستەبەر دەکەین،

ڕاشیگەیاند،”ئەوانەی کە بۆ سەرکەوتنی ئامانجە سیاسییەکانیان هەوڵی نانەوەی فیتنەی مەزهەبی، نەتەوەیی دەدەن، هەوڵی بێ سوود نەدەن”.

سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ بە دەنگدان بەسەرۆکی ئاک پارتی هەڵبژێردرایەوە و کۆنگرەی پارتەکەش بۆ بەرنامەکانی تری بەردەوامە.

عێراق پستیوانی گەلی فەڵەستین دەکات
پێشت عێراق پستیوانی گەلی فەڵەستین دەکات
لیوای پێنجی پیادە ڕونکردنەوە دەدات
دواتر لیوای پێنجی پیادە ڕونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار