بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



بانکی ناوەندی عێراق بەردەوامی هاتنی دۆلاری نەختینەیی لە یەدەگی فیدراڵی پشتڕاست دەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندی عێراق دووپاتی کردەوە کە ئەو بڕەی دۆلار کە لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمەریکاوە نێردراوە بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو و ڕێککەوتنی نێوان هەردوو دامەزراوەی دراویەکە بەردەوامە و دوێنێش پێنجشەممە بڕی دیاریکراو لەکاتی خۆیدا وەرگیراوە،

بانکی ناوەندی ڕاشیگەیاند، سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە وەستاندن یان کەمکردنەوەی ئەو بڕە دەکەن کە دەنێردرێت بۆ بانک.

بانکی ناوەندی عێراق داوای لە میدیاکان کرد کە وردبین بن لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دراو لە عێراق و لە سەرچاوە پەسەندکراوەکانی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی و ئەکاونتی فەرمی لە سایتەکانی سۆشیال میدیا وەریبگرن.

ئەمڕۆ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا داوایەکی عێراقی ڕەتکردەوە سەبارەت بە زیاتکردنی ڕێژەی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە راستەوخۆ نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێم بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرز بووەوە بەشێوەیەک 100 دۆلار گەیشتە 162 هەزار دینار.

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی تورکیا بۆ 15 کەس بەرز بووەوە
پێشت ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی تورکیا بۆ 15 کەس بەرز بووەوە
زۆربەی کارەکانی بەندەری فاو تەواو بووە
دواتر زۆربەی کارەکانی بەندەری فاو تەواو بووە
ەیوەندیدار