ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی تورکیا بۆ 15 کەس بەرز بووەوە



ناوەندیی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوا رایگەیاند تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و ڕۆژی هەینی،6/10 دە هێرشی دیکەی بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەژێر دەستی کوردەکاندایە، دەستیپێکردەوە و ژێرخان و دامەزراوەکانی وزەی ئەو ناوچەیەی کردوەتە ئامانج..

ئەو ناوەندە هەروەها ڕایگەیاندووە ژمارەی کوژراوان بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بۆ 15 کەس بەرزبووەتەوە.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە “تورکیا تاکو ئیستا زیاتر لە 50 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژئاوا ئەنجامداوە و لە دوایین هێرشیشدا ڕۆژی هەینی،6ی مانگی 10، وێستگەیەکی گازی نزیک سنووری تورکیای کردوەتە ئامانج.

ئەکرەم سلێمان بەرپرسێکی ناوخۆیی وزە لە ڕۆژئاوا ئەو دامەزراوەیەی بە “دامەزراوەیەکی ستراتیژی” ناوبرد کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە دابینکردنی کارەبا بۆ کارگە و نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکان بووەتە هۆی پچڕانی وێستگەیەک کە کارەبا بۆ شاری سنووری نزیک عامودێ دابیندەکات.

بە وتەی دەسەڵاتدارانی کورد فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممەش دامەزراوە نەوتییەکان و سێ شوێنی هێزە ئەمنییەکانی کوردیشیان کردوەتە ئامانج.

پاش هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر ئانکەرە، کە پەکەکە بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ، تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وەزیری دەرەوەی تورکیاش هاکان فیدان ڕایگەیاند کە ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجام داوە لە سوریاوە دەربازی تورکیا بوون.

بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت ڕایگەیاند هیچ پەیوەندییەکییان نەبووە بە هێرشەکەی ناو ئەنکەرەوە و تورکیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی بەکارهێنانی هێرشەکە وەکو پاساوێک بۆ لەشکرکێشییەکی نوێی سەربازیی دژییان.

سەرچاوە/فڕانس پرێس

بەهای دۆلار پاشەکشەی کرد و دابەزی
پێشت بەهای دۆلار پاشەکشەی کرد و دابەزی
بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار