لەبارەی بارەگاکەی پارتی لە کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدرێت



سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنت ڕادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی لە کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت” بۆ پارێزگاریکردن بووە لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی ئەو شارە”.

جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ھۆکاری بڕیارەکەی چەند ھەفتەی رابردوویان لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بارەگای ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک و رادەستنەکردنی بە لایەنێکی سیاسی، تەنھا پارێزگاریکردن بووە لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتەکانی ئەو شارە و نابێت ھیچ بڕیارێک دەربکرێت کە ببێتەھۆی تێکدانی ئەو پێکەوەژیانە لە کەرکوک.

عەبود دووپاتیکردەوە، جگە لەوە ھیچ مەبەستێکی دیکە لە پشت بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵییەوە نەبووە و لەگەڵ ئەوەدان کێشەکانی کەرکوک بەشێوەیەک چارەسەربکرێن کە جێگەی رەزامەندی سەرجەم پێکھاتەکانی بێت.

ئەو روونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە کاتێکدایە کە سودانی بڕیاریدابوو، بارەگای ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک رادەستی پارتی بکرێتەوە، بەڵام ئەو بڕیارە نیگەرانی بەدوای خۆیدا ھێنا و لایەنگرانی حەشدی شەعبی مانگرتنیان راگەیاند، و بۆ ھەفتەیەک رێگەی سەرەکی کەرکوک و ھەولێریان داخست، ئەوەش وایکرد رۆژی ٢ی ئەیلولی رابردوو ھاووڵاتیانی کورد بۆ کردنەوەی رێگاکە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و چوار ھاووڵاتی کورد شەھیدبوون، لەکاردانەوەی ئەوەشدا دادگای فیدراڵی بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکەی ھەڵوەشاندەوە.

“بەردەوامین لەبایکۆت بەردەوامین لەناڕەزای و پشتیوانی وانەبێژانین”
پێشت “بەردەوامین لەبایکۆت بەردەوامین لەناڕەزای و پشتیوانی وانەبێژانین”
نرخی دۆلار بەرز بووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرز بووەوە
ەیوەندیدار