“بەردەوامین لەبایکۆت بەردەوامین لەناڕەزای و پشتیوانی وانەبێژانین”



جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لقی سلێمانی رایگەیاند، مەرجی شکاندنی بایکۆت دابەشکردنی دوو مووچەیە بەسەر یەکەوە و جگە لەوە بایکۆت کۆتایی نایەت.

مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لقی سلێمانی ، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند،

حکومەتی هەرێم لەسەر گەندەڵی و بێباکی لەبەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران سورە، و هەرگیز خەمی مووچەی فەرمانبەرانی نەبووە، هەر هەوڵێکیش بۆ باشترکردنی مووچە و گوزەرانی ئەوان بێت،هەمیشە هەوڵی لە ناوبردنی داوە،

عەتا عەتا باسی لەوەشکرد، بایکۆتی مامۆستایان و بەشێک لە فەرمانبەران حکومەت و بەرپرسانی بێزار و سەخلەت کردووە و لەچەند شوێنێک کەوتونەتە سزادانی مامۆستایان و هەرەشەکردن لە مامۆستایان و وانەبێژان،

وتیشی، داوا لەحکومەت دەکەین مووچەی مانگی ٨ و ٩ بەیەکەوە دابەش بکەن ئەگەر نا ئەوا بەردەوام بن لە بایکۆت و خۆپیشاندانەکان تاوەکو حکومەت گوێ لە داواکارییەکانمان دەگرێت،

بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ڕۆژە بەردەوامە و مەرجی سەرەکیشیان پیدانی دوو مووچەیە بەسەر یەکەوە، هاوکات مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەجیا داواکارییەکیان رادەستی پەرلەمانی عێراق کردووە، بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان هاوشێوەی سەرجەم مووچە خۆرانی عێراق، بەڵام حکومەتی هەرێم بەمە رازی نییەو دەڵێت، دەبێت مووچە لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە دابەشبکرێت.

زۆربەی کارەکانی بەندەری فاو تەواو بووە
پێت زۆربەی کارەکانی بەندەری فاو تەواو بووە
لەبارەی بارەگاکەی پارتی لە کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدرێت
دوات لەبارەی بارەگاکەی پارتی لە کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیوەندیدار