مامۆستایانی خــوێندنی کوردی کەرکوک کێشەکانیان دەبەنە بەغداد



بەشێک لە نوێنەری مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ئەمڕۆ گەشتنە بەغدا و لەگەڵ چەند بەرپرسێک و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆبوونەوە،

لە بەیاننامەیەکدا مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک، کێشەو گرفتەکانی خۆیان لە ڕووی مووچە و مامۆستایانی وانەبێژەوە گەیاندە بەرپرسی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، و وەزیری پەروەردە، هاوکات بڕیار وایە دیدارەکانیان درێژەی هەبێت،

 

دەقی بەیاننامەی مامۆستایانی خــوێندنی کوردی کەرکوک:

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 5/10/2023

وەفدێکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک

بەهاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا شێخ صباح طالبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی پەروەردە

سەردانی بەغدامان کرد لەسەردان ودیدارەکانماندا چاومان کەوت بەهەریەک لەبەڕێزان دکتۆر ابڕاهیم نامس وەزیری پەروەردەو

بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری دادی عێراق

مەبەستی سەردانەکە هەوڵدان بوو بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی خوێندنی کوردی و مامۆستایان و کێشەی وانەبێژەکان (ملحەقەکان)ی ناوچە دابڕێنراوەکان

لەدرێژەی دیدارەکانماندا سەردانی پەرلەمانی عێراقمان کرد هەریەک لە فراکسێونە کانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستانمان بەسەرکردەوە هەموو ئەو کێشەو گرفتانەمان خستە ڕوو

جێی ئاماژەیە

هەوڵەکان ئومێد بەخش و جێی دڵخۆشین و بڕیارە وایە دیدارو کۆبونەوەکان درێژەیان هەیە هەوڵەکان چڕتر بکرێتەوە

سوپاس و پێزانینی زۆر مان بۆ برای بەڕێزمان م شێخ صباح کەماوەی دوڕۆژە ماندوو بو لەگەڵمان

جێی ئاماژەیە ئەم سەردانەبەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی چەن ساڵەی مامۆستایانە بەگشتی بەتایبەی کۆتا خۆپیشاندانی 1/10/22023

نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا هۆشداری دەدات
پێشت نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا هۆشداری دەدات
“نابێت ببینە گاڵتەجاڕ پیاو پیاوە و ژنیش ژن”
دواتر “نابێت ببینە گاڵتەجاڕ پیاو پیاوە و ژنیش ژن”
ەیوەندیدار