تورکیا بە بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق کرد



لە کاتێکدا وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە، تورکیا دەیان ناوچەی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کرد.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سابت عەبباسی، وەزیری بەرگری عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ یاشار گولەر هاوتا تورکییەکەی کۆبێتەوە.

عەبباسی میوانی تایبەتی وەزیری تورکیایە و شەوی ڕابردوو گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە.

شەوی ڕابردوو پێش ئەوەی وەزیری بەرگری عێراق بگاتە ئەنقەرە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند 22 شوێنی لە زنجیرە چیاکانی مەتینا، خواکوڕك، گارە، قەندیل و ئاسۆس بۆردومان کردووە، ئەویش بە پاساوی بەئامانجگرتنی پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرەی پایتەخت ڕاگەیاند.

تورکیا لە دوای تەقینەوەکەوەکەی یەکشەممەی ڕابردووەوە کە تەنها گیانلەدەستدانی ئەنجامدەرەکانی لێکەوتەوە، نزیکەی 60 جار هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

 پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نییە
پێشت  پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نییە
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار