نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی



بەگوێرەی دەرخەری بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی ٤ دۆلار و ٥٠ سەنت دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٤ دۆلار و ٧٢ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نزیکەی ٥ دۆلار دابەزیووە.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا نرخی نەوت گەیشتە سەروو ٩٧ دۆلار ئەوەش دوای ئەوە هات هەریەکە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت سعودیە و ڕوسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە خستنەبازاڕەکان کەم بکەنەوە.

ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەسی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ڕایگەیاند، جیهان دوچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا لە زیادبووندان، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.

تورکیا بە بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق کرد
پێشت تورکیا بە بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق کرد
وێنە؛ هەوڵی وشککردنی “خاتوون شا” دەدرێت
دواتر وێنە؛ هەوڵی وشککردنی “خاتوون شا” دەدرێت
ەیوەندیدار