سبەینێ نرخی نوێی کارەبای سیتییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە



 ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ نرخی نوێی کارەبای سیتییەکان بجیتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بۆ هەر کیلۆ واتێک 100 دینارە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردەوە،بڕیارە لە سبەینێوە، نرخی کیلۆواتێک کارەبا لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون ١٥٦دینارەوە ببێتە ١٠٠ دینار، نرخی کارەبای کارگەکانیش داببەزێت.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەسەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا لەبەرامبەر پێدانی کارەبای ٢٤کاتژمێری، نرخی کارەبای نیشتیمانی لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار بۆ ھەر کیلۆ واتێک کارەبا زیادبکات، هاوکات نرخی کارەبای پیشەسازی بۆ سەروو ١٥٦ دینار زیادکرا، لەکاردانەوەی ئەم بڕیارەدا دانیشتوانی سیتییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای کەمکردنەوەی نرخەکەیان کرد،

مانگی رابردوو وەزارەتی کارەبا بریاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکانی داو دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا، بەپیی بڕیارەکەبێت دەبێت سبەینێ نرخی کارەبا لە سیتییەکان هەرزان ببێت، و نرخی هەر کیلۆ واتێک لە 156 دینارەوە دابەزێت بۆ 100 دینار.

بایکۆت گەشتە دهۆک و چەندین خوێندنگەی گرتەوە
پێشت بایکۆت گەشتە دهۆک و چەندین خوێندنگەی گرتەوە
مۆندیالی 2030 لە سێ‌ كیشوەری جیاواز ئەنجام دەدرێت
دواتر مۆندیالی 2030 لە سێ‌ كیشوەری جیاواز ئەنجام دەدرێت
ەیوەندیدار