مۆندیالی 2030 لە سێ‌ كیشوەری جیاواز ئەنجام دەدرێت



یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) پلانی نوێی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030ی ئاشکراکرد، کە 6 وڵاتی جیهان لە 3 کیشوەردا لەخۆدەگرێت.

فیفا ڕایگەیاند، کە پێشنیاری (مەغریب – ئیسپانیا – پورتوگال) ئەو پێشنیارەیە، کە مافی میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٣٠ی بەدەستهێناوە و ئەم سێ وڵاتە میوانداری زۆربەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

بەڵام جیاوازییەکی نوێ لە شێوازی ڕێکخستن ڕوویداوە، بەو پێیەی وڵاتانی دیکەی کیشوەری ئەمریکای باشوور بەشداری ڕێکخستنەکە دەکەن، لە یەکەمجار لە جۆری خۆیدا، بەو پێیەی ڕێکخستنی مۆندیال 3 کیشوەری جیاواز لەخۆدەگرێت.

بەپێی بڕیارەكەی فیفا، سێ یاری یەکەمی پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتانی (ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای و پاراگوای) بەڕێوەدەچێت، پێش ئەوەی پاڵەوانێتییەکە بگەڕێتەوە بۆ مەغریب و ئیسپانیا و پورتوگال.

سبەینێ نرخی نوێی کارەبای سیتییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
پێشت سبەینێ نرخی نوێی کارەبای سیتییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
هۆشداری ڕوودانی لافاو لە هەرێم دەدرێت
دواتر هۆشداری ڕوودانی لافاو لە هەرێم دەدرێت
ەیوەندیدار