لە ئەمڕۆوە نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات و هەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتیان پێ دەدرێت بە نیوەی نرخ،

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی بە 100 هەزار دینار پێدەدرێت،

وەزارەتەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان بڵاونەکردووەتەوە، تەنها بۆ ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت،

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی سامانە سروستییەکانەوە بە( خەڵک )ی ڕاگەیاند، بڕێکی زۆر نەوت هاتووە و ئەمساڵ بریارە ناوشار و دەرەوەی شار بەتەواوی نەوت وەربگرن، و نرخەکەشی بۆ بەرمیلێک پێدەچێت لە نێوان 100 هەزار بۆ 103 هەزار و 500 دینار بێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی گرنگی واژۆ کردووە و بڕیار وایە ئەمساڵ، سەرجەم هاووڵاتیان لە سنوری پارێزگاکان بە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکانەوە نەوتیان پێ بدرێت.

پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ شاشەی گەڕۆک
پێشت پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ شاشەی گەڕۆک
زەوییەکانی ناوچەیەکی هەولێر تاپۆ دەکرێن
دواتر زەوییەکانی ناوچەیەکی هەولێر تاپۆ دەکرێن
پەیوەندیدار