پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ شاشەی گەڕۆک



پەرەپێدانی نەوەی دووەمی The Freestyle ئامێری The Freestyle، ئامێرێکی بچووکە و بە دیزاینە نایابەکەی دەتوانرێت بە دەستێک هەڵبگیرێت، بۆ گرنگیەکەی کە لە ساڵی 2022ەوە کە لە بازاڕی شاشەی گەڕۆکدا ڕاگەیەنراوە، سامسۆنگ لەم دواییانەدا وەشانی نەوەی دووەمی خۆی بڵاوکردەوە، کە ئامێرێکی پێشکەوتووی شاشەی گەڕۆکە و توانای گۆڕینی خەیاڵی هەیە بۆ ڕاستی. ژووری هەواڵی سامسۆنگ لەگەڵ وۆنکی کیم لە تیمی پەرەپێدانی ئامێرەکان و سیونگۆن سیۆ لە تاقیگەی چارەسەری کوالێتی وێنە (Picture Quality Solution Lab) و تی جەی کیم لە گروپی پلاندانانی داهاتوو بۆ کاری شاشەکان لە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس کۆبووەوە، بۆ گوێگرتن لە تایبەتمەندییەکانی نەوەی دووەمی ئەم ئامێر و ڕادەی پێشکەوتنی. کۆبیر لەسەر “تێکەڵکردنی زیرەکی لێوار” بکە یەکێک لە گەورەترین نوێکارییەکانی نەوەی دووەمی ئامێرەکە بریتییە لە تێکەڵکردنی زیرەکی لێوار Smart Edge Blending کە بە شێوەیەکی نەرم شاشەکانی دوو Freestyle تێکەڵ دەکات و شاشەیەکی گەورە بۆ وێنە و ڤیدیۆ دروست دەکات. بە بەستنەوەی ئەو دوو ئامێرە لە ڕێگەی بەرنامەی SmartThings. سیونگۆن سیۆ ڕایگەیاند: “تەکنەلۆژیای تێکەڵکردنی لێوار” کارێکی پێشکەوتووە، و بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە ئامێر و بەرنامەی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی بە دەستی هەر پێکسڵێک کۆنتڕۆڵ بکات. “بەگوێرەی چەمکی ئاسانکاری بەکارهێنانی The Freestyle، ئێمە ئەم تەکنەلۆژیایەمان پەرەپێدا بۆ ئەوەی یارمەتی بەکارهێنەران بدەین تا بە ئاسانی بۆ یەکەمجار شاشەکان بە شێوەیەکی بێ وایەر تێکەڵ بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات ئامێرێکی تایبەت بەکاربهێنن یان داوای یارمەتی لە کەسێکی پسپۆڕ لەم بوارەدا بکەن”. ڕوونیشی کردەوە: “کاتێک تەکنەلۆژیای ” تێکەڵکردنی زیرەکی لێوار” چالاک دەکرێت، مۆبایلە زیرەکە بەستراوەکە دەستبەخێ کارلێک لەگەڵ پەخشەرە گەورەکانی The Freestyle دەکات، بۆ هاوکاتکردنی ناوەڕۆک و ڕێکخستنی بەشێوەیەکی خۆکاری لەسەر پەیوەندی نێوان ئامێرەکان، ڕێکخستنی شاشەکە بە ئاسانی دەتوانرێت بە بەکارهێنانی ڕێبەری SmartThings بکرێت کاتی بەکارهێنەر وێنەی شاشەکە دەگرێت. ئەلگۆریتمەکەی شیکاری قەبارە و سەریەککەوتنی نەخشەکان لە هەشت خاڵە سەرەکییەکانی شاشەی ڕێکخستنەکەدا شیدەکاتەوە، و پاشان میکانیزمی پیشاندانی بۆ هەر ئامێرێک ڕێکدەخات”. ئاماژەی بەوەشکردووە، تەکنەلۆژیای ” تێکەڵکردنی زیرەکی لێوار” بە شیکردنەوەی شێوازەکانی بەکارهێنان پەرەی پێدراوە، بۆمان دەرکەوتووە کە بەکارهێنەران مەیلیان هەیە The Freestyle وەک شاشەیەکی کەسی گەڕۆک بەکاربهێنن لە هەر شوێنێک بن، لەکاتێکدا تەلەفزیۆنی ژووری میوان بۆ بەکارهێنانی جێگیر و هاوبەشە. لە ڕاستیدا ئەوە بوو “زۆر حاڵەت هەیە کە خێزانێک چەندین پەخشەریان کڕیوە. و کاتێک خێزانێک زیاتر لە ئامێرێکیان هەیە، دەتوانرێت پێکەوە ببەسترێنەوە”. تی جەی کیم ڕایگەیاند: “بە بەردەوامی هاوکاتکردنی دوو ئامێری بێ وایەر کارێکی زۆر قورس بوو، هەرچەندە سەرەتا پەرەپێدانی The Freestyle بە وێنەی جێگیر دەستی پێکرد، بەڵام نەمانتوانی دەستبەرداری ئەو ڤیدیۆیانە بین کە بەکارهێنەران خواستیانە بە بەکارهێنانی ئامێرەکانمان سەیری بکەن، و بەکارهێنانی وایەر بۆ بەستنەوەی ئامێرەکان کارێکی نادروست بوو بەهۆی چەمکی The Freestyle کە لەسەر بنەمای ئازادی جوڵە دامەزراوە. و ئێمە پشتگیری پێویستمان پێشکەش بە ئەندازیارەکان کرد تا بتوانن بگەنە ئەم سەرکەوتنە”. ئاماژەی بەوەشکرد: نووسینی ئەلگۆریتمێک کە بتوانێت شیکاری وێنەی ڕوونی کەم بکات کارێکی زۆر قورسە، بەڵام هەستمان بە ئاسوودەیی کرد کاتێک دواجار سەرکەوتوو بووین، سەرەتا وا دیار بوو مەحاڵ بوو پەراوێزی هەڵە لە نێوان پێشبینییەکان کەم بکرێتەوە، بە تایبەتی کە پێوەری ناوخۆیی توند ڕێگە بە هیچ پەراوێزێکی هەڵە نادات، تەنانەت بە یەک پێکسڵیش. پابەندبوون بە چەمکەکەوە لەکاتێکدا خۆشی زیاتر زیاد دەکەیت تی جەی کیم ڕایگەیاند: “یاریکردن جۆرێکە لە کات بەسەربردن کە تیشک دەخاتە سەر ئازادی جوڵە لە The Freestyle، و بەکارهێنەران ئێستا دەتوانن چێژ لە یارییەکان وەربگرن لە ڕێگەی Samsung Gaming Hub لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک بێت، بەبێ ئەوەی پێویست بکات کۆنترۆڵکەر بەکاربهێنن”. وۆنکی کیم ڕایگەیاند: تەمەنی سەرچاوەی ڕووناکی لە 20 هەزار کاتژمێرەوە بۆ 30 هەزار کاتژمێر درێژکراوەتەوە، بەمەش ئامێرەکە دەتوانێت بۆ ماوەی 10 ساڵ ڕۆژانە هەشت کاتژمێر کاربکات، هەروەها ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە نوێکراوەتەوە و پەرەی پێدراوە بۆ بوونی خانەی ڕۆشنای خۆر SolarCell بۆ بارگاویکردنەوە لە ڕێگەیەوە تیشکی خۆر یان ڕووناکی ناوماڵ، ئەمەش واتە پێویست ناکات پاتری بەکاربهێنرێت کە دەبێت دوای تەواوبوونیان فڕێبدرێن. ستراتیژی “شاشە لە هەموو شوێنێک”. بە دیدگای “شاشە لە هەموو شوێنێک، شاشە بۆ هەمووان”، نەوەی دووەمی The Freestyle یەکەمایەتی گەڕۆکیتی و جووڵە دەدات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن سوودەکانی شاشەی گەڕۆک ئەزموون بکەن. تی جەی کیم ڕایگەیاند: هەرچەندە دانانی سێ پایە قورسە، بەڵام بووەتە بەشێکی سروشتی پەخشەرەکان کە کەس زۆر بیری لێناکاتەوە، بەڵام ئێمە پەخشەرێک بە خەیاڵماندا دێت کە ئەم هەڵگرە یان ئیکسسواراتەکانی دیکەی تێدا نەبێت، ، بەڵام بەم شێوەیە نەوەی دووەمی ئامێری The Freestyle هاتە ئاراوە. وۆنکی کیم ڕایگەیاند: “داهێنەرانی پشت The Freestyle بەردەوام خەون دەبینن، لەکاتێکدا ئێمە کاردەکەین بۆ ئامانجی ‘شاشە لە هەموو شوێنێک، شاشە بۆ هەمووان”، ئێمە بەردەوام پلانی داهێنانەکان لە دەوری کۆمەڵێک پەخشەرەکانی سامسۆنگ دادەنێین، لەوانە The Freestyle و The Premiere. ئامانجمان ئەوەیە کە لە ئامانجکردنی بازاڕی ئێستا تێپەڕین و ئەزموونێکی نوێی شاشە بۆ هەمووان دابین بکەین”. لای خۆیەوە تی جەی کیم لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: پلانمان هەیە بەردەوام بین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی شوێن و بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئامێرە جیاوازەکانی سامسۆنگ بۆ ئەوەی بتوانین هاوئاهەنگییەکی تەواو بەدەستبهێنین بۆ سوودی بەکارهێنەران.”

كاندیدێكی هەڵبژاردنەكان و خێزانەكەی لە هەوڵی كوشتن ڕزگاریان بوو
پێشت كاندیدێكی هەڵبژاردنەكان و خێزانەكەی لە هەوڵی كوشتن ڕزگاریان بوو
لە ئەمڕۆوە نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت
دواتر لە ئەمڕۆوە نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار