لایەنگرانی سەدر لە بەغدا گردبوونەوە و کەناڵێکی عەرەبیش داخرا



لایەنگرانی سەدر لە بەردەم بارەگایەکی کەناڵی “بەغدادییە” گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، پاشان بە بڕیاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیییەکانی عێراق کەناڵەکە داخرا.

ئێوارەی شەوی سێشەممە، ژمارەیەک لایەنگری سەدر لە بەردەم بارەگای کەناڵی “بەغدادییە” لە ناوچەی “وەزیرییە”ـی بەغدا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بە وتەی لایەنگران بەهۆی ئەوەی عەلی زەبحاوی، پێشکەشکاری بەرنامەی “ستۆدیۆی نۆ” بە “خراپی” باسی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری کردووە، بۆیە داوایان لە ناوبراو دەکرد، داوای لێبووردن لە سەدر بکات.

هاوکات دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیییەکانی عێراق کارمەندێکی خۆی بە یاوەری هێزە ئەمنییەکان نارد بۆ داخستنی هەردوو بارەگای کەناڵی “بەغدادییە” لە ناوچەکانی وەزیرییە و شەقامی ئەبو نەواس لە ناوەڕاستی شاری بەغدا.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیییەکانی عێراق هۆکاری داخستنی کەناڵی بەغدادییەی بۆ “پێشێلکردنی مەرجەکانی پەخش و نەبوونی رەزامەندی ئەمنی” گەڕاندووەتەوە، باسی لە گردبوونەوەکەی لایەنگرانی سەدر و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی پێشکەشکاری کەناڵەکە کراون، نەکردووە.

 

شەقامێکی سلێمانی داخرا
پێشت شەقامێکی سلێمانی داخرا
“بێڵینگهام” ڕیکۆردێکی نوێی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد
دواتر “بێڵینگهام” ڕیکۆردێکی نوێی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد
ەیوەندیدار