“بێڵینگهام” ڕیکۆردێکی نوێی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد



یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا “جۆد بێلینگهام” ڕیکۆردێکی نوێی بۆ ڕیال مەدرید شکاند ئەوەش دوای ئەوەی توانی بەرامبەر یانەی ناپۆلی گۆڵێک لە خولی چامپیۆنزلیگ ناسراو بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ تۆمار بکات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی بەئانجامی ٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ لە یانەی یۆحڤانتۆسی ئیتالی بباتەوە. بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆپتا بێلێنگهام لە نۆ یاریدا توانیویەتی ١١ گۆڵ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکات.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە ڕیکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد دوای ئەوەی بوو بە سێیەم یاریزان کە لە دوو یاری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا گۆڵ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکات کە پێشتر هەریەکە لە یاریزانان کریستیان کێمبیو لە ساڵی ١٩٩٨ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٩ گۆڵیان تۆمارکردووە.

بێلینگهام توانی لە هەشت یاری پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا لەگەڵ ڕیال مەدرید ٦ گۆڵ تۆمار بکات، جگە لە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

لە ئێستادا بێڵینگهام بەتۆمارکردنی ٦ گۆڵ پێش یاریزان لیڤاندۆڤسکی کەوتووە کە توانیویەتی ٥ گۆڵ تۆمار بکات.

لایەنگرانی سەدر لە بەغدا گردبوونەوە و کەناڵێکی عەرەبیش داخرا
پێشت لایەنگرانی سەدر لە بەغدا گردبوونەوە و کەناڵێکی عەرەبیش داخرا
هەوڵی جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەدرێت
دواتر هەوڵی جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەدرێت
ەیوەندیدار