هەوڵی جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەدرێت



ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانتاری پێشوو و ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جاسم بەیاتی، میکانیزمی کەمکردنەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا ڕوونکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت هەوڵی جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەدات بە کەمکردنەوەی خواست لە بازاڕی هاوتەریب.

جاسم بەیاتی بە ئاژانسی “مەعلومە”ی ڕاگەیاندووە، “زۆربەی مامەڵەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ڕێگەی ئەو دۆلارەوەیە کە لە ڕێگەی بازاڕی هاوتەریبەوە دەفرۆشرێت، بەتایبەتی ئەگەر قەبارەی ئاڵوگۆڕی دراو بگاتە ١٣ ملیار دۆلار، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانی بەرامبەر دینار”.

ئاماژەی بەوەکرد، “حکوومەت پلانی بۆ ڕزگاربوون لە فشارەکانی سەر بازاڕی هاوتەریب هەیە، ئەگەر لەگەڵ ئێران لەسەر دراوێک یان فۆرمولەیەکی دیاریکراو بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕێکبکەوێت، ئەو کاتە خواست لەسەر دۆلار کەمدەکاتەوە و ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕکردن دەبێت.”

ناوبراو باسی لەوەکرد، “عێراق مافی گواستنەوەی دۆلاری بۆ ئێران نییە، لە کۆتاییدا زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕکردن لە ئەنجامی زیادبوونی خواست لە بازاڕی هاوتەریب.”

جاسم بەیاتی ڕایگەیاند، “ئەم هەنگاوە پێویستی بە پەنابردنە بەر بژاردەی بەدیل لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە بۆ بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر بازاڕی هاوتەریب”.

“بێڵینگهام” ڕیکۆردێکی نوێی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد
پێشت “بێڵینگهام” ڕیکۆردێکی نوێی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد
د. لەتیف ڕەشید: هیچ مەترسییەك لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە
دواتر د. لەتیف ڕەشید: هیچ مەترسییەك لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە
ەیوەندیدار