بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە ٢٣ کەس لە هیندستان بێسەروشوێن بوون



سوپای هیندستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ سەربازی وڵاتەکەی بەهۆی ڕوودانی زریانێکی بەهێز و بارینی بارانێکی زۆرەوە لە ویلایەتی “سیکیم” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بێسەروشوێن بوون.

لەڕاگەیەنراوەکەی سوپای هیندستاندا هاتووە، بەهۆی بارینی بارانێکی بەهێز و لەپڕەوە زریانێکی بەهێز لە باکوری ویلایەتی “سیکیم” دروست بووە و بەوهۆیەوە ٢٣ سەرباز بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەبەوەکراوە، ئاو بەشیک لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی داپۆشیوە و گەڕان بەدوای ئەوکەسانەی بێسەروشوێن بوون بەردەوامە. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو شوێنەی زریانەکە تێیدا ڕوویداوە دەکەوێتە نزیک سنووری نێوان هیندستان و نیپاڵ و هەڵکەوتەیەکی شاخاوی هەیە.

زۆرجار لافاو و ڕۆجوونی زەوی لە هیندستان تۆمار دەکرێت و زەرەر و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بەتایبەتی لەوەرزی باران باریندا کە لەمانگی حوزەیران تا ئەیلول بەردەوام دەبێت

بەگوێرەی وتەی شارەزایان، گۆڕانی کەشوهەوا ڕێژە و توندی ئەم کارەساتانە زیاد دەکات.

د. لەتیف ڕەشید: هیچ مەترسییەك لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە
پێشت د. لەتیف ڕەشید: هیچ مەترسییەك لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە
قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا کەمدەکرێتەوە
دواتر قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا کەمدەکرێتەوە
ەیوەندیدار