قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا کەمدەکرێتەوە



دوێنێ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى چوار پڕۆژەی نوێی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدای پایتەخت.

لە میانی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ بڕیاری جێبەجێکردنی دروستکردنی پردێک بەسەر گۆڕەپانەکەوە لە شەقامی ئیمام موسای کازم و دوو ڕێڕەوەوە دراوە، بە مەبەستی تەواوکردنی کارەکان لە ماوەیەکی کورتدا بڕیاری کارکردنی شەوان لە پڕۆژەکەدا دراوە.

پڕۆژە نوێیەکان کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا ڕاگەیەندران، بریتین لە دروستکردنی پردێک و تونێلێک بۆ یەکتربڕی هونەرە جوانەکان کە دوو پرد لەخۆ دەگرێت ئەو ڕێگایەی کە لە زانکۆی موستەنسەرییەوە هاتوە دەبەستێتەوە بە ئەو ڕێگایەی کە بەرەو یەکتربڕی سەرافیا دەڕوات و بە پێچەوانەشەوە، درێژی هەر بردێک یەک نزیکەی ٤٠٠ مەتر و پانییەکەی ٩ مەتر دەبێت.

سەبارەت بە پڕۆژەی دووەم بریتییە لە پەرەپێدانی  یەکتربڕی سەربازگەی ڕەشید لەگەڵ ڕێگای خێرای دۆرە، لەگەڵ دروستکردنی پردێک کە درێژییەکەی ٤٧٠ مەتر دەبێت و دوو ڕێڕەوەی هەیە بۆ ڕۆیشتن و گەڕانەوە، کە (سەربازگەی ڕەشید و زەعفەرانییە) به (ناوچەی کەرادە) دەبەستێتەوە، هەروەها دروستکردنی پردێکی ‏ over fly بە درێژی ٨٠٥ مەتر و پانی ٩ مەتر کە ڕێگای بەغدای جەدیدە لەگەڵ سەربازگەی ڕەشید و زەعفەرانییە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، جگە لە پەرەپێدانی ئەو یەکتربڕەی کە بە شێوەیەکی خێرا کاردەکات بۆ خزمەتکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر ڕێگاکانی (بەغداد جدیدە – کەرادە) (زەعفەرانیه – بەغداد جديده) و (کەرەدا – بەغداد جديده) ، كۆی گشتی درێژییەکەی نزیکەی ٢ کیلۆمەتر دەبێت بۆ شەقامە خزمەتگوزارییەکان.

لە کاتێکدا پڕۆژەی سێیەم بریتییە لە پەرەپێدانی یەکتربڕی قورتوبە و شەقامی بۆر سەعید لەگەڵ دروستکردنی پردی قورتوبە بە درێژی ٧٢٥ مەتر و پانیی ١٨ مەتر کە بە درێژایی شەقامی بۆر سەعید دەبێت، لە تونێلی گۆڕەپانی تەیەرانەوە تێپەڕ دەبێت بۆ ڕێگای پردی محەمەد قاسم.

سەبارەت بە پڕۆژەی چوارەم بریتییە لە دروستکردنی ئەو ڕێگایەی کە ڕێگای خێرای محەمەد قاسم بە ڕێگای (کەرکوک-بەغداد) دەبەستێتەوە و بە گەڕەکی باساتین-دا تێپەڕ دەبێت، لەگەڵ درێژکردنەوەی ڕێگای خێرای محەمەد قاسم بۆ یەکترگرتنی لەگەڵ ڕێگای سەددە کە درێژ دەبێتەوە بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ ڕێگای (کەرکوک- بەغداد) بە درێژی نزیکەی ٢.٥ کیلۆمەتر، بە دوو ڕێڕەو دەبێت بۆ ڕۆیشتن و گەڕانەوە، هەروەها پڕۆژەکە دروستکردنی پردێکیش دەگرێتەوە لەسەر ڕێگای قەنات جێش کە بە درێژایی٧٠٠ مەتر دەبێت.

بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە ٢٣ کەس لە هیندستان بێسەروشوێن بوون
پێشت بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە ٢٣ کەس لە هیندستان بێسەروشوێن بوون
 هەشت کەسی دیکە لە ڕووداوەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا
دواتر  هەشت کەسی دیکە لە ڕووداوەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار