بزوتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی کرد و بەرەیەکی لێ جیابووەوە



کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆتایی هات و ڕابەری گشتی بزوتنەوەکەش هەڵبژێردرا،

لە کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستاندا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بە ڕابەری گشتیی هەڵبژێردرا.

لە کۆنگرەکەدا کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە کۆی هەزار و 30 دەنگ، 986 دەنگی بەدەستهێنا.

ئەوەی جێی سەرنج بوو کامیل حاجی عەلی کە بایکۆتی کۆنگرەکەی کردبوو 11 دەنگی بۆ پۆستی ڕابەری گشتی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئەمڕۆ لە بزوتنەوەکە جیابووەوە.

لەبارەی تانەکانی کامیل حاجی عەلی، عیرفان عەلی رایگەیاند، ئەگەر کەمێک خوێندەوارییان هەبوایە لەوە تێدەگەشتن کە ئەمە بڕیاری کۆمیسیۆنە و ئەوان شییان کردۆتەوە کەئەمە کۆنگرەی حزب نییە بەڵکو کۆنگرەیە بۆ دامەزراندن،

هەر لە کۆنگرەکەدا 23 کەس بۆ ئەنجومەنی شورای بزووتنەوە (سەرکردایەتی) هەڵبژێردران.

لەلایەکی ترەوە کامیل حاجی عەلی بەرەیەکی نوێیان جیاکردەوە و ناویان نا بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی،

د.محەمەد بازیانی، ڕایگەیاند گەر لە هەرشوێنێک پیوە هەڵکردنی ئاشتیانە نەبوو دراوسییەتییەکی باش دروست بکەین باشترە،

 

عه‌لی باپیر بۆ تاڵەبانی: بەبێ ئیمان ‌و چاودێری خوا لەئاست به‌رپرسیارێتی خەڵك نابین
پێشت عه‌لی باپیر بۆ تاڵەبانی: بەبێ ئیمان ‌و چاودێری خوا لەئاست به‌رپرسیارێتی خەڵك نابین
قاسم سولەیمانی یارییەکی هەڵوەشاندەوە
دواتر قاسم سولەیمانی یارییەکی هەڵوەشاندەوە
پەیوەندیدار