عه‌لی باپیر بۆ تاڵەبانی: بەبێ ئیمان ‌و چاودێری خوا لەئاست به‌رپرسیارێتی خەڵك نابین



سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان پەیامێك بۆ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنێرێت بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی حزبەكە و ڕایدەگەیەنێت، دۆخی زێدە هەستیار و دژواری هەرێم ‌و عێراق لەبەرچاو بگرن و لەو ڕووەوەش مام جەلال بەرهەم‌ و كەلەپوورێكی دەوڵەمەندی بۆ بەجێهێشتوون.

به‌بۆنه‌ی به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، بەبێ ئیمان‌ و چاودێری خوا، لەئاستی به‌رپرسیارێتیی به‌رانبه‌ر به‌ خەڵكدا نابین و لەسەر پێگە و پۆست‌ و ناو و نیشانەكانمان قەرزدار دەبینەوە.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێز كاك بافڵ تاڵەبانیی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
دوای سڵاو و ڕێزم بۆ خۆت‌و سەرجەم ئەندامانی كۆنگرەكەتان‌و یەكیەتیی نیشتیمانیی كوردستان.
بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەتانەوە، به‌ناوی خۆم و سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزباییتان لـێ دەكەم‌و، هیوادارم ئەم كۆنگرەیەتان وێستگەیەكی گرنگ بووبێ بۆ چاوبەخۆدا گێڕانەوەتان‌و، نەخشەو بەرنامەی باش دانانتان بۆ داهاتوو.
هەروەها ئومێدم وایە دوای كۆنگرەش دڵسۆزانەو واقیع بینانە كاروباری ئۆرگانەكانتان ڕێك بخەن‌و، هەوڵبدەن یەكێتیی نیشتیمانیی وەخۆگری تێكڕای ئەندامانی بێ‌و، لەسەر بناغەی تەبایی‌و هاوكاریی لەگەڵ نێوخۆو دەرەوەیدا، هەنگاو بنێ‌و، دۆخی زێدە هەستیارو دژواری هەرێم‌و عێڕاقیش لەبەرچاو بگرێ‌و، لەو ڕووەوەش مام جەلال بەرهەم‌و كەلەپوورێكی دەوڵەمەندی بۆ بەجێهێشتوون‌و، پێویستە ئێمە و ئێوەو سەرجەم لایەنەكانی دیكەش دڵنیابین، كە بەبێ ئیمان‌و چاودێریی خوا بەسەر خۆمانەوە دیتن‌و، عەقڵی گەورەو، دڵی فراوان‌و، ڕەوشتی پەسندو، دڵسۆزیی‌و پەرۆش‌و خەمخۆریی بۆ خەڵك بەبێ جیاوازیی، لەئاستی به‌رپرسیارێتیی به‌رانبه‌ر به‌ خەڵكدا نابین و، لەسەر پێگەو پۆست‌و ناوونیشانەكانمان قەرزدار دەبینەوە.
دووبارە سڵاو و ڕێزو پیرۆزبایی
برای دڵسۆزتان: عـەلـی بـاپـیـر

مەسعود حەیدەر: حکومەتی عێراق ناتوانێت ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات
پێشت مەسعود حەیدەر: حکومەتی عێراق ناتوانێت ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات
بزوتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی کرد و بەرەیەکی لێ جیابووەوە
دواتر بزوتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی کرد و بەرەیەکی لێ جیابووەوە
ەیوەندیدار