قاسم سولەیمانی یارییەکی هەڵوەشاندەوە



بڕیاربوو دوێنێ لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەکانی سپاهانی ئێرانی و ئیتیحادی سعودی لە یاریگای نەقشی جەهان لە

شاری ئەسفەهان رووبەڕووی یەکتری ببنەوە، بەڵام یارییەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی یانە سعودیەکە هەڵوەشایەوە.

یانە سعودیەکە بەهۆی بوونی دروشمی سیاسی لەناو یاریگا، ئامادەنەبوون بێنە ناو لاکێشەی سەوز و بڕیاریاندا بەرامبەر یانە ئێرانیەکە ئامادەنەبن.

یاسنە سعودییەکە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی یارییەکە یاریگای نەقشێ جەهانی جێهێشت و گەڕایەوە جەددە

هاوکات دوای گەڕانەوەی یانەکە ، لەبەیاننامەیەکدا یانەی ئیتیحاد داوای پاراستنی مافەکانی دەکات،

یانەی ئیتیحادی سعودی ئامادەنەبوو لە یاریی بەرامبەر سپاهان ئامادەبێت و

پێش دەستپێکردنی یارییەکە یاریگایان جێهێشت.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان و بیانۆی یانەی ئیتیحاد، نمایش کردنی پەیکەری قاسم سولەیمانی سەرکردەی سیاسی ئەم وڵاتە بوو.

ساڵانێکە بەهۆی کێشە سیاسیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و سعودیە،

یارییەکانی یانەکانی ئەو دوو وڵاتە لە وڵاتی بێ لایەن بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ دوای ئاسایی بونەوەی کێشە سیاسیەکانی نێوان هەردوو وڵات،

کۆتایی بەو کێشانە هێندرا و بۆ یەکەمجار یانەکانی هەردوو وڵات لەیاریگاکانیان

رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

دوای یارییەکەش هەر زوو یانەی سێپاهان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لە دژی یانەی ئیتیحاد تۆمار دەکات.

بزوتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی کرد و بەرەیەکی لێ جیابووەوە
پێشت بزوتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی کرد و بەرەیەکی لێ جیابووەوە
عیرفان عەلی بە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژێردرا
دواتر عیرفان عەلی بە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژێردرا
ەیوەندیدار